هۆكاری لاوازبوونی ماسوولكەكان

هۆكاری لاوازبوونی ماسوولكەكان

لاوازبوون یان بێهیزبوونی ماسوولكەكان Muscle weakness لەكاتی هەڵسانەوە، یان پیادەڕۆیی، یان هەر جووڵەیەكی دیكە جیاوازی هەیە لەگەڵ هەستكردن بە ئازار، یان ماندووبوون و هیلاكی. هۆكارەكانی بێهێزبوونی ماسوولكەكان: تووشبوون بە هەڵامەت، یان ئەنفلەوەنزا، كۆڤید19، بەساڵاچوون كە هۆكارێكی سرووشتییە بۆ كەمبوونەوەی بارستایی ماسوولكەكان و بێهێزبوونیان، زەبر یان برینداربوونی ماسوولكە، گرفتەكانی خەو، گرفت لە گلاندی دەرەقیدا، بەتایبەتی سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism، نەخۆشیی شەكرە، پەككەوتنی دڵ، ئیفلیجیی منداڵان، جەڵتەی مێشك كە دەبێتە هۆی بێهێزبوونی كتوپڕی ماسوولكەكانی لەش، كە هاوكاتە لەگەڵ چەند نیشانەیەكی وەكو سەرسووڕان، ناڕوونی بینین، گرفت لە پیادەڕۆیی و قسەكردندا، تێكچوونی هاوسەنگیی لەش و هەماهەنگی جووڵەی ماسوولكەكان، شێوان، سەرئێشە. مەشقی وەرزشیی رێك و بەردەوام هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە بێهێزبوونی ماسوولكەكانی لەش. لەكاتی هەستكردن بە بێهێزبوونی ماسوولكەكانی لەش لە هەر كەس و هەر تەمەنێكدا بێ ئەوەی كە هۆكارەكەی بزانرێت، ئەوا لەوانەیە كە گرفتێكی تەندروستیی گەورەی لەپاڵەوە بێت، بۆیە پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات.

Top