ئاسۆ رۆستم له ده‌ره‌وه‌ى عێراق گرێبه‌ستى بۆ هاتووه
ئاسۆ رۆستم له ده‌ره‌وه‌ى عێراق گرێبه‌ستى بۆ هاتووه
ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌م ساڵ به‌شدارى له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كردووه، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كه ئه‌م وه‌رزه بۆته جێگاى باس و چاوتێبڕینی زۆربه‌ى یانه‌كانى عێراقی ئاسۆ رۆستمى هێرشبه‌رى یانه‌ى نه‌ورۆزه كه ئه‌م وه‌رزه 18 گۆڵى له یانه به‌شداربووه‌كانى خولى نایابى عێراقی تۆماركردوه و زۆربه‌ى یانه‌كانیش دیانه‌وێ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ین، جگه له یانه‌كانى عێراقی له ده‌ره‌وه‌ش گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه، له‌م باره‌شه‌وه ئاسۆ رۆستم هێرشبه‌ر و گۆڵكارى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه سوپاس بۆ خواى گه‌وره ئاستى پێویستم پێشكه‌ش كردوه، تاكو ئێستاش 18 گۆڵم تۆماركردوه، له باره‌ى هاتنى گرێبه‌ست له یانه‌كانى عێراقی و ده‌ره‌وه، ئاسۆ گوتى" تاكو ئێستا به فه‌رمی له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتم، ته‌نیا قسه‌یه و چاوه‌ڕى كۆتایی هاتنى خولى عێراقیم ئه‌و كات بڕیار ده‌ده‌ین، هه‌ریه‌ك له یانه جه‌ماوه‌رییه‌كان وه‌كو شورته و جه‌وییه و زه‌ورا و نه‌فتى وه‌ست و ته‌له‌به و زۆربه‌ى یانه‌كانى تریش پێیان گوتوومه بۆ یارى كردن، له باره‌ى گرێبه‌ستى ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش گوتى" پێشووتریش له یانه‌كانى تونس و میسر پێیان گوتبووم، به‌ڵام زۆر گرنگیم پێ نه‌دا ،ئێستا له یانه‌كانى سعودیه و كوێت داوا كرابووم، به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كان له نێوانمانه بۆ قسه‌ى كۆتایی.
كارزان كانه‌بی