یانه هه‌یه ته‌نها له كاتى پاڵه‌وانێتى تیپ دروست ده‌كات
ده‌شتى مه‌جید ڕاهێنه‌رى گۆڕه‌پان و مه‌یدان
یانه هه‌یه ته‌نها له كاتى پاڵه‌وانێتى تیپ دروست ده‌كات
یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان یه‌كێك له یارییه گرنگه‌كانى ئۆلمپیادی جیهانییه، به‌ڵام له كوردستان وه‌كو پێویست گرینگی به‌م یارییه نادرێت، له پایته‌ختى كوردستانیش ئه‌م یارییه كه پێشووتر چه‌ندین پاڵه‌وانى هه‌بووه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ئاسیا خاوه‌نى میدالیاى جۆرا جۆر بووینه، له ئێستادا خه‌ریكه یارییه‌كه بوونى نه‌مینێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ڕٍاهێنه‌رى گه‌نج ده‌یانه‌وێ ئه‌م یارییه زیندوو بكه‌نه‌وه له هه‌ولێر یه‌كێك له‌م راهێنه‌رانه‌ش ده‌شتى مه‌جید-ه ڕاهێنه‌رى پێشووی یانه‌ى ئاڵا و هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر و په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێره و پێشووتریش یاریزانى لاوانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه، ناوبژیوانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و سه‌رپه‌رشتیاری ناوبژیوانانى رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆنه، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1983ى شارى هه‌ولێره و ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین، گۆڤاری گوڵان له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* ئاستى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چۆن ده‌بینی؟
-ئاستى ئه‌م یارییه له هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پێویست نییه، ده‌توانین بلێن له خوار مام ناوه‌ندیه، هه‌روه‌ها ئه‌م یارییه له هه‌ولێر ورده ورده به‌ره‌و له ناو چوون ده‌چێت، به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م كه‌س خۆى به خاوه‌نى نازانێ.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش ببه‌ین ده‌بێت ڕه‌چاوی چه‌ند شتێك بكه‌ین وه‌كو دروست كردنى یاریگاى تایبه‌ت به‌م یارییه وكردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنه‌رى و ناوبژیوانى بۆ ئه‌م یارییه، جگه له‌وه‌ش له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار یانه‌كان ناچار بكرێن به دروست كردنى تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانیان هه‌بێت، كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ساڵانه گرنگى به یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى په‌روه‌رده‌كان بدات.
* هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه له پایته‌خت وه‌كو پێویست بوونى نه‌ماوه؟
-به‌لێ زۆر راسته، زۆر هۆكار هه‌یه كه‌واى كردوه ئه‌م یارییه له پایته‌خت وه‌كو پێویست نه‌بێت، گرنگترینیان یانه‌كان ئاماده‌ییان نییه تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدانیان هه‌بێت، نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى ئاره‌زوومه‌ندانى ئه‌م یارییه‌ى كه‌م كردۆته‌وه، به‌رپرسانى وه‌رزشیی ئه‌م یارییه پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له لاواز بوونى ئه‌م یارییه له پایته‌خت.
* هۆكارى چییه به‌شێك له یانه‌كان گرنگى به‌م یارییه ناده‌ن؟
-گه‌لێك هۆكار هه‌ن به‌ڵام به‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه یانه‌كان ته‌نیا تیپى تۆپى پێیان ده‌وێت، ته‌نها گرنگى ئه‌م یارییه ده‌ده‌ن و یارییه‌كانى تر لایان گرنگ نییه به تایبه‌ت گۆڕه‌پان و مه‌یدان، هه‌ندێك له یانه‌كانیش كه ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردوه ده‌لێن پاره‌ى پێویستمان له به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ى دوو سێ تیپی جیاواز دروست بكه‌ین، هۆكارێكى دیكه‌ش نه‌بوونى به‌شه بودجه‌ى پێویسته بۆ یانه‌كان.
* ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا په‌رتووكێكى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانتان بڵاو كرده‌وه هۆكارى چی بوو؟
-چه‌ند هۆكارێك هه‌بوو په‌رتووكی گۆڕه‌پان و مه‌یدان(تیۆری-پڕاكتیكی،یاسا)بڵاوبكرێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان خۆم یاریزانى ئه‌و یارییه بووم، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كتێبخانه‌ى وه‌رزشیی بوو، چونكه له ڕووی په‌رتووكه‌وه له سه‌ر ئه‌م یارییه هه‌یه به‌س زۆر كه‌مه، زیاتر ئامانجمان بۆ خزمه‌ت كردنى مامۆستایانی وه‌رزشیی و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان، بۆ زیاتر سوودگه‌یاندن به قوتابیانى كۆلێژى وه‌رزشیی و په‌یمانگاى وه‌رزشیی، سوپاس بۆ خواى گه‌وره له زۆربه‌ى په‌یمانگا وه‌رزشییه‌كان ئه‌م په‌رتووكه وه‌كو پرۆگرام ده‌خوێندرێ، ئه‌م په‌رتووكه له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لال تالب دواى ساڵ و نیوێك به چاپ گه‌یه‌ندرا له سه‌ر ئه‌ركی خۆمان.
* به‌رنامه‌ى داهاتووتان چییه بۆ داهاتووى ئه‌م یارییه له هه‌ولێر؟
-له ئێستادا له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لال له به‌رنامه‌مان دایه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك رێكبكه‌وین بۆ دروست كردنى تیپێكى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له ئاستى تازه پێگه‌یشتوان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بناغه‌یه‌كى به‌هێز بۆ ئه‌م یارییه له شارى هه‌ولێر دروست بكه‌ین له داهاتوو به‌شدارى پاڵه‌وانێتیه‌كانیان پێ بكه‌ین.
* بۆچى ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كان نابینرێ وه‌كو راهێنه‌ر؟
- بۆ سێ جار له‌گه‌ڵ یانه‌كان رێكه‌وتووم، به‌ڵام به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى یانه‌كان به خاڵى رێكه‌وتنی نێوانمان به‌رده‌وام نه‌بوویمه، یانه هه‌یه ته‌نها له كاتى پاڵه‌وانێتى تیپ دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى پێ وه‌ربگرێت دواتر تیپه‌كه هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى بۆ ڕاهێنه‌ر دروست ده‌بێت.
* چى به‌رپرسانى وه‌رزشیی ده‌لێ؟
-به‌رپرسانى وه‌رزشیی تایبه‌ت به‌م یارییه كه‌سانى ئه‌كادیمی و وه‌رزشوانى دێرین و خۆشه‌ویستن، هیوادارم له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه وه‌رزشیه‌دابن بتوانن ئاستى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌ره‌ووپێش ببه‌ن، خولى به‌هێزكردنى ڕاهێنه‌ران بكه‌نه‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ساڵانه چه‌ند خول و پاڵه‌وانێتى بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها رێگه‌خۆش بكه‌ن بۆ گه‌نجانى ئه‌كادیمی خاوه‌ن بڕوانامه له شوێن و پێگه وه‌رزشییه‌كان جێگه‌یان ببێته‌وه و خاوه‌ن بڕیار بن.
*چیت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌ردوامه‌ى به وه‌رزشكارانى ناوه‌خۆ ده‌كه‌ن، سوپاسى ستافی چاڵاكى وه‌رزشیی په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر ده‌كه‌م كه زۆر هاوكارمن له كاره‌كانم.