شلەمەنییە شیرینكراوەكان كۆلیستیرۆڵ بەرز دەكەنەوە

شلەمەنییە شیرینكراوەكان كۆلیستیرۆڵ بەرز دەكەنەوە

  خواردنەوە شیرینكراوەكان Sweet drinks هەموو ئەو شلەمەنییانە دەگرێتەوە كە شەكری زیادكراو، یان ماددەی شیرینكاری دەستكرد Sweeteners لەخۆ دەگرن، بۆنموونە: سۆدا، خواردنەوە كاربۆكراو، یان گازدارەكانی وەكو بیبسی و كۆلا، سپۆرت درینك، شەربەتی دەستكردی میوە، چای شیرین، قاوەی شیرین...تاد. بە پێی توێژینەوەیەكی كۆمەڵەی ئەمریكیی نەخۆشییەكانی دڵ، خواردنەوەی زیاتر لە 355 میللیلیتر رۆژانە لە هەر جۆرێكی شلەمەنییە شیرینكراوەكان، پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان TG كە بە چەوریی ژێر پێست ناسراوە، ئەمەش هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك. ئاماژە بەمەش كراوە كە خواردنەوەكانی وەكو سۆدا، سپۆرت درینك، شەربەتی بە چێژی میوە، سەرچاوەی گەورەن بۆ شەكرە زیادكراوەكان Added sugars، لە لایەكی دیكەوە، توێژەرانی زانكۆی بۆستنی ئەمریكی جەختیان كردووەتەوە كە كەمكردنەوەی،یان دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەم جۆرە شلەمەنییانە، یەكێكە لە هەنگاوە دروست و كاریگەرەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیرۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا و، خۆپاراستنە لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، هەروەها توێژەرەكان ئاو بە باشترین خواردنەوەی تەندروست هەژمار دەكەن.

 

 

Top