زێدان نابێته ڕاهێنه‌رى پاریس
زێدان نابێته ڕاهێنه‌رى پاریس
له ئێستادا له نێو ژماره‌یه‌كى زۆر میدیكانى فه‌ره‌نسا كۆده‌نگییه‌كى زۆر هه‌یه كه‌وا زێنه‌دین زێدانى كاپتنى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و ڕاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌درید نه‌بێته ڕاهێنه‌رى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى كه پێشووتریش ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له باره‌ى وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تى یانه فه‌ره‌نسیه‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ زێدان كردبوو، به‌ڵام له ئێستادا له شوێنى زێدان ناوى كریستۆف گالتیرى راهێنه‌رى یانه‌ى نیسى فه‌ره‌نسى چۆته نێو باسه‌كان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى پاریس، هۆكاره‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ش له‌لایه‌ن زێدانه‌وه ئه‌وه ده‌خاته به‌رباس كه له ئێستادا زێدان ده‌یه‌وێت ئه‌ركی هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا به‌ر له ده‌ستپێكى مۆندیالی قه‌ته‌ر وه‌ربگرێت و زۆربه‌ى چاوی میدیاكانى فه‌ره‌نساش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و باسه‌یه، هۆكرێكى تریش بۆ ئه‌وه‌یه زێدان په‌یوه‌ندی به‌هێزی نییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پاریس و ئه‌گه‌ریش ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت ڕه‌نگه ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ى لاى هانده‌رانى ریال مه‌درید كه هه‌یه‌تى له ده‌ستى بدات،
كارزان كانه‌بی