محه‌مه‌د عه‌بدولخالق له‌ به‌غداد داواكراوه‌

محه‌مه‌د عه‌بدولخالق له‌ به‌غداد داواكراوه‌

محه‌مه‌د عه‌بدولخالق له‌ به‌غداد داواكراوه‌
یانه‌كانى شارى به‌غداد له‌ یارى باسكه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن باشترینه‌كانى كوردستان بۆ یانه‌كانیان په‌ڵكێش بكه‌ن، محه‌مه‌د عه‌بدول خالق ئه‌ستێره‌ى شارى هه‌ولێر و كوردستان و عێراق یه‌كێك له‌ باشترینه‌كانى عێراق كه‌ ئه‌مساڵ به‌ پێى گرێبه‌ستێك یارى بۆ یانه‌ى غازی شیمال له‌ خولى باسكه‌ى عێراقی، به‌ڵام بۆ وه‌رزى داهاتووى خولى نایابى باسكه‌ى عێراقی چه‌ندین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌، له‌ باره‌ى دیارى كردنى چاره‌نووسى وه‌رزی داهاتووشی محه‌مه‌د عه‌بدول خالق یاریزانى باسكه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ تایبه‌ت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ خولى باسكه‌ى عێراقی خولێكى به‌هێز بوو یانه‌كان هه‌موویان كێبڕكێیان ده‌كرد له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌، من وه‌كو یاریزانى یانه‌ى نه‌فتی شیمال ئه‌وه‌ى له‌ توانام بووه‌ كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردوه‌، له‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری بكه‌م ده‌مه‌وێ ئه‌وپه‌رى تواناى خۆم ته‌رخان بكه‌م بۆ یانه‌كه‌م، بۆ دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆشیی بۆ وه‌رزى داهاتوو محه‌مه‌د عه‌بدول خالق گوتیشى " تاكو ئێستا خۆم یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌ ده‌مه‌وێ بۆ وه‌رزى نوێ روو له‌ شارى به‌غداد بكه‌م، گوتیشى " له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى دجله‌ و حشد گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام جارێك ماوه‌ قسه‌ى كۆتایم له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆم نه‌كردوه‌، ئێستا به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش و ده‌مه‌وێ بگه‌رێمه‌وه‌ شارى به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئه‌و شاره‌ مۆربكه‌م، له‌ داهاتوو بڕیار له‌ سه‌ر چاره‌نووسى خۆم دیارى ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بچمه‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ باشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌رده‌وام بم له‌ پێشكه‌ش كردنى ئاستى به‌رز و گرنگى به‌ تواناكانى خۆم بده‌م وه‌كو یاریزانێكى كورد و شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكب له‌ ئه‌ستێره‌كانى خولى باسكه‌ى عێراقی شان به‌ شانى یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانى خولى عێراقی ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت بۆ خزمه‌تكردنى یارى باسكه‌ى له‌ كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بم و ئه‌و یارییه‌ بۆمن یارییه‌كى چێژ به‌خشه‌ و به‌هیواى ئه‌وه‌م درێژه‌ به‌م یارییه‌ بده‌م له‌ داهاتووش.
كارزان كانه‌بی

Top