فیستیڤاڵى وه‌رزشیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى ئاواره‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو

فیستیڤاڵى وه‌رزشیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى ئاواره‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو

فیستیڤاڵى وه‌رزشیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى ئاواره‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
به‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌زگاى خێرخوازی بارزانى و به‌هاوكارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكى وه‌رزش ودێده‌وانى سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى منداڵان یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵى وه‌رزشیی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بۆمنداڵانى ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران به‌رێوه‌چوو، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری به‌به‌شدارى 32كه‌مپى شاره‌كانى كوردستان و زیاتر له‌ 320منداڵى كه‌مپی په‌نابه‌ران ئه‌نجامدا، له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا چه‌ندین كوڕوكچه‌ یاریزان به‌شداربوون له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان كێبڕكێ به‌هێزیان هه‌بوو له‌ نێوان كچ و كوڕى كه‌مپه‌كان بۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پله‌كانى پێشه‌وه‌، له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ش بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڤیستیڤاڵه‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: چاڵاكییه‌ى زۆر گرنگ بوو بۆ منداڵانى كه‌مپه‌كان رێژه‌یه‌كى زۆر به‌شداربوون كه‌ زیاتر له‌ 320منداڵى كوڕ و كچ بوو، ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ زۆر به‌رز بوو، یاریزانانى به‌شداربوو توانیان كێبڕكێ به‌هێز بكه‌ن له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌، ده‌ستخۆشى له‌ ده‌زگاى خێرخوازی بارزانیش ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره‌ چاڵاكییانه‌، هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌ چاڵاكییه‌ جۆراوجۆره‌ وه‌رزشییه‌كان، سوپاسى سه‌رجه‌م مامۆستایانى به‌شداربووش ده‌كه‌ین كه‌ رۆڵى گرنگیان هه‌بوو له‌ به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌، ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ بوو.
ئاستى كچان
1-كه‌مپی ئیسیان
2-كه‌مپی بێرسیڤی
3- كه‌مپی شێخان
ئاستى كوڕان
1-كه‌مپی كه‌نداڵان
2-كه‌مپی ده‌رگار
3-كه‌مپی كه‌به‌رتو/2
كارزان كانه‌بی

Top