ماڕاسۆنێك بۆ منداڵانى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا

ماڕاسۆنێك بۆ منداڵانى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا

ماڕاسۆنێك بۆ منداڵانى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا
به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى منداڵان وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردنى منداڵانی شارى هه‌ولێر، شارى یاری سمایلاند بۆ گرنگى دانى زیاتر به‌ وه‌رزش منداڵانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن به‌ ئامانجى زیاتر به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى یارییه‌ وه‌رزشییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى شارى هه‌ولێر، به‌ به‌شدارى زیاتر له‌ 300منداڵى كوڕ و كچی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ درێژایی(1كم) ماڕاسۆنێك به‌رێوه‌چوو، له‌ ماڕاسۆنه‌كه‌ چه‌ندین كوڕو كچی شارى هه‌ولێر كێبڕكیان ده‌كرد له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى پێشه‌وه‌ى ماڕاسۆنه‌كه‌، له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م ماڕاسۆنه‌ش حاجى ئاغا سه‌رپه‌رشتیاری ماڕاسۆنه‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجمان له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره‌ چاڵاكییانه‌ خزمه‌تكردنى به‌رده‌وامى منداڵانى شارى هه‌ولێره‌، وه‌ رۆژى جیهانى مندالانیش رۆژێكی گرنگه‌ بۆ منداڵانى كوردستان ئامانجمان ئه‌وه‌ بووه‌ له‌م رۆژه‌ منداڵان و خانه‌واده‌كانیان كۆ بكه‌ینه‌وه‌ خزمه‌تیان بكه‌ین، چونكه‌ منداڵانى هه‌ولێر له‌م رۆژه‌ گرنگه‌ به‌شدارى چه‌ندین چاڵاكى جۆراوجۆریان كردوه‌، ئێمه‌ش خۆمان به‌ به‌شێك له‌م چاڵاكییانه‌ دۆزیته‌وه‌ ئامانجى ئێمه‌ خزمه‌تى زیاتى منداڵانى كوردستان و هه‌رچى له‌ توانامان بێت بۆ منداڵه‌ چاو گه‌شه‌كان كه‌مته‌رم نابین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ماوه‌ى داهاتوو به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین چاڵاكی جۆراوجۆر بۆ منداڵانى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى كوردستان، له‌ كۆتایشدا به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسى حزبی و حكومى و خانه‌واده‌ى به‌شداربووان خه‌ڵات و رێزلێنان و دیارى ده‌به‌شكرا به‌ سه‌ر منداڵان و مامۆستایانى به‌شداربوو له‌ ماراسۆنه‌كه‌دا.
ئه‌نجامی ماڕاسۆنه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ بوو.
ئاستى كچان
1-دالیا رێبوار
2- فریشته‌ ئه‌یوب
3-ژیا سۆران
ئاستى كوڕان
1-بلند لاوه‌ند
2-رها ڕه‌هێل
3-هێدی كه‌یفی
كارزان كانه‌بی

Top