هیچ پشتگیرییه‌كى وا له‌و كه‌سانه ناكرێت كه یارى كۆنفۆ ده‌كه‌ن
عه‌بدوللا به‌ختیار یاریزانى ووشوكۆنگ فۆ و بروسلییه‌كه‌ى چوارقورنه
هیچ پشتگیرییه‌كى وا له‌و كه‌سانه ناكرێت كه یارى كۆنفۆ ده‌كه‌ن
یارى ووشو كۆنگ فۆ یه‌كێك له‌و یارییه به‌رگرییانه‌ى كه له كوردستاندا وه‌كو پێویست گرنگی پێ نه‌دراوه، بگره ساڵانه خوڵ و پاڵه‌وانێتى به‌كه‌می كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له قه‌زا و ناحیه‌كانى سنورى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا ژماره‌یه‌ك گه‌نج و لاوی شاره‌كانى كوردستان ڕوویان له‌م یارییه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌م یارییه ببه‌نه قۆناغێكی تر و گرنگی زۆر به‌م یارییه ده‌ده‌ن له رێگه‌ى فێرگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌م یارییه ببه‌ن لوتكه و چه‌ندین یاریزانى ئاست به‌رزیش له‌م فێرگانه بوونیان هه‌یه كه داهاتوویه‌كى پڕشنگدار چاوه‌ڕانیانن، یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش عه‌بدوللا به‌ختیاره یاریزانى تیپى فێرگه‌ى ووشوكۆنگ فۆى حه‌مه ڕه‌ش-ه له شارۆچكه‌ى چوارقورنه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى رانییه و له‌دایك بووى ساڵى 2005ى چوارقورنه‌یه قوتابی قۆناغی ئاماده‌ییه، گۆڤاری گوڵانیش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى ووشو كۆنگ فۆ چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
- من به شێوه‌یه‌كى باشی ده‌بینم له چاو ئه‌وه‌ى كه هیچ پشتگیرییه‌كى وا له‌و كه‌سانه ناكرێت كه یارى كۆنفۆ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئاستى به‌ره‌ووپێشچوون له‌م یارییه كه‌م بێته‌وه، وه خه‌ڵك كه‌متر ڕوو له له‌م یارییه بكات.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-به ته‌ئكید كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له سه‌ر یاریزان، چونكه به ڕاستی گه‌ر پاڵه‌وانێتى نه‌بێت كه یاریزان تواناى خۆى تێدا ده‌ربخات ئه‌وا وا ده‌كات كه یاریزان سارد بێته‌وه، بۆیه به‌م هۆكاره‌ش خه‌ڵكی كه‌متر ڕوو له كۆنفۆ ده‌كه‌ن.
* پێت باشه چێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى ووشوكۆنگ فۆ به‌ره‌ووپێش بچێت له كوردستان؟
-سه‌ره‌تا پێم باشه كه به‌رپرسى وه‌رزشیی له كوردستان هه‌وڵى به‌ره‌وپێشچوونى ئه‌م یارییه بده‌ن، واتا یارمه‌تى ئه‌و فێرگانه بده‌ن كه ئه‌م هونه‌ره‌ى تێدا ده‌كرێت جا له ڕووى ماددی و مه‌عنه‌ویشه‌وه، هه‌روه‌ها بتوانێت چه‌نده‌ها پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیش بكرێته‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م یارییه.
*گرفتى یارییه به‌رگرییه‌كان له چى ده‌بینى؟
- گرفته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى به‌كه‌م سه‌یری ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه كه‌متر بایه‌خی پێدراوه له كوردستان.
*بۆچى كوڕان به‌كه‌می دێنه نێو ئه‌م وه‌رزشه‌له چاو وه‌رزشه‌كانى تر؟
- له به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ داهاتوویه‌ك له وه‌رزش نییه له كوردستان، به‌داخه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ى ئێمه‌ش بۆ ته‌ندروستى و خۆى وه‌رزش ناكات، واتا وا ده‌زانێت كه وه‌رزشیی ئه‌نجامدا داهاتوویه‌كى ده‌بێت، وه‌رزش هه‌م بۆ داهاتوو، وه بۆ ته‌ندروستیش گرینگه.
*به نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت؟
-له داهاتوودا زیاتر خه‌ڵك هانبده‌م به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ئه‌و یارییه و ده‌مه‌وێت ووڵاته‌كه‌م به‌ره‌ووپێشببه‌م له رووى وه‌رزشییه‌وه.
*هه‌ندێك جار نمایشى دار‌و ئاسن ئه‌نجام ده‌ده‌ى هۆكاری چیه؟
- به‌هۆى حه‌ز و خولیام بۆ ئه‌م یارییه و هونه‌ره.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- هانى گه‌نجان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ناو ئه‌م وه‌رزشه و هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به به‌هره‌كانی خۆیان بده‌ن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانى تریش وه‌ك خۆم فێری ئه‌و هونه‌ره بكه‌م.
* به بروسلی كوردی ناوت ده‌بن دڵخۆشی؟
- ڕاستى حه‌زم لێی نییه له به‌ر ئه‌وه‌ى بروسلی كه‌سێكه و منیش كه‌سێكم نامه‌وێ لاسایی كه‌س بكه‌مه‌وه، وه نالێم ده‌توانم باشتر بم ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت خۆم بم.
* له چوار قوڕنه تا چه‌ند گرنگی به‌م یارییه ده‌درێ؟
- به ڕاستى شایه‌نى باسه كه له چوارقوڕنه گرنگی زۆرى به‌م یارییه ده‌درێت ئه‌مه‌ش بۆخه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه كه وه‌رزش دۆستن.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت ؟
- ل رڕووى كۆنفۆ بروسلی و له ڕووى بۆكسێنه‌وه محه‌مه‌د عه‌لی كلای وه له ڕووى UFCوه حه‌بیب .
*گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه له یانه‌كانى تر؟
- نه‌خێر چونكه له‌م یارییه تازه ده‌ركه‌وتوومه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمه‌تى وه‌رزشكارانى ناوه‌خۆ له شاره‌كانى كوردستان به به‌رده‌وامى، وه سوپاسى ڕاهێنه‌ره‌كه‌م و خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه، به‌هیواى ئه‌وه‌م زیاتر گرنگی به‌تواناكانى خۆم بده‌م