هه‌ولێر و كه‌رخ ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
له‌جامى عێراق
هه‌ولێر و كه‌رخ ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى قۆناغی هه‌شته‌می جامى عێراقی بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە کاتژمێر ٤:٤٥ ـی ئێوارە لە یاریگای (ئەحمەد رازی)، یانەى هه‌ولێر ڕووبەڕووی یانەی کەرخ ببێته‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوو گرنگی خۆى هه‌یه و سه‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌كێكیان گه‌یشتنه به قۆناغی داهاتوو، هه‌ولێرییه‌كان له به‌غداد ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به سه‌ركه‌وتنی گرنگه‌وه به‌گه‌رێنه‌وه شارى هه‌ولێر و هه‌ر چه‌نده پله‌كانى گه‌رمی به‌رزه له به‌غداد، به‌ڵام هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ى كه‌رخی خاوه‌ن یاریگا به‌ده‌ست بهێنن، یانه‌ى كه‌رخیش ده‌یه‌وێت له به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ی و له سه‌ر یاریگاى خۆى له سه‌ر حیسابی یانه‌ى هه‌ولێر بگاته قۆناغی داهاتوو، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ركه‌وتن له یاریگا بێنه ده‌ره‌وه.