كچه‌ كوردێك ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت

كچه‌ كوردێك ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت

كچه‌ كوردێك ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت
له‌ شارى سلێمانى پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى كوكیشندۆ به‌به‌شدارى چه‌ندین كوڕ و كچه‌ یاریزانى ووڵاتانى ئه‌وروپا و ئاسیا به‌رێوه‌چوو، له‌ پاڵه‌وانێته‌یه‌كه‌ش یاریزانانى به‌شداربوو كێبڕكێ به‌هێزیان ده‌كرد له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ و مه‌دالیاى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌، بانه‌ ئه‌حمه‌د كچه‌ یاریزانى كوردی شاری سلێمانى به‌شداربووى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و پله‌ى دووه‌مى له‌ ئاستى خۆى به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ بانه‌ ئه‌حمه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: یه‌كه‌م كچه‌ یاریزانى كورد بووم كه‌ به‌شداریم كرد له‌ پاڵه‌وانێتى كوكیشن كاراتێ بووم كه‌ به‌شداربووم له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ و چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌ ووڵاتانى ئه‌وروپا و ئاسیا به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یان كردبوو، یه‌كه‌م كچ بووم كه‌ به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌م كرد به‌ ناوى كوردستان و عێراق نوێنه‌رایه‌تیم كرد، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو، تاكه‌ كچی كوردی به‌شداربووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بووم، گوتیشى" دوو یاریم ئه‌نجامدا یه‌ك یاریم برده‌وه‌ یه‌ك یاریش به‌ فاول دۆڕام هه‌ر چه‌نده‌ به‌ خاڵ له‌ پێش بووم ته‌نیا دوو رۆژ ئاماده‌كاریم بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ كردبوو یاساكانم به‌ته‌واوى نه‌ده‌زانى، چونكه‌ من یاریزانى تایكواندۆم، ئه‌وه‌ش بۆ من و كوردستان ده‌ستكه‌وتێكى گرنگه‌ هه‌م بۆ خۆم هه‌م بۆكوردستانیش، هیوادارم له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو بتوانم ئاماده‌كارى باشتر بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر بۆ خۆم و كوردستانیش به‌ده‌ست بهێنم، هیوادارم زیاتر گرنگى به‌ خول و پاڵه‌وانێتى بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى كچانیش بتوانین به‌شداربین و ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین، چونكه‌ كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه‌ له‌ گشت یارییه‌كان، به‌ گشتى ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش زۆر باش بوو، كێبركێ به‌ هێز له‌ نێوان یاریزانانى به‌شداربوو هه‌بوو.
كارزان كانه‌بی

Top