خانزاد پاڵه‌وانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌برد
خانزاد پاڵه‌وانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌برد
یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزادی پایته‌ختى كوردستان له درێژه‌ى كاروچاڵاكییه‌كانى به مه‌به‌ستى زیاتر به‌ره‌ووپێشبردنى یارى شه‌تره‌نج بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن و زیاتر خزمه‌تكردنى ئه‌م یارییه له شارى هه‌ولێر، یانه‌كه ئامانجى ئه‌وه‌یه له‌م ساڵ زۆرترین پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام بدات به سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تى، جگه له‌وه‌ش یانه‌كه له پشووه‌كان خولى به‌رده‌وامی فێركاری هه‌یه بۆ ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن، له باره‌گاى یانه‌كه پاڵه‌وانێتى ڕاپیدی نێوده‌وڵه‌تى به سیسته‌می سویسری به به‌شداربوونى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى شاره‌كانى كوردستان و عێراق له ئاستى ته‌مه‌ن جیاوازه‌كان به‌رێوه‌چوو، خوله‌كه‌ش ماوه‌ى دوو رۆژى خایاند و له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ خولێى فێركاری یارى شه‌تره‌نج به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌م باره‌شه‌وه دكتۆر دڵزارحمه ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانمان به‌رده‌وامى هه‌یه، ئێمه ئامانجمان خزمه‌ت كردنى یارى شه‌تره‌نجه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین گرنگى زیاتر به‌م یارییه بده‌ین، جگه له‌وه‌ش ده‌مانه‌وێ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانمان زیاتر په‌ره پێ بده‌ین زۆر ترین یاریزانان له شاره‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن، له باره‌ى خوله‌كانى فێركاریش دكتۆر دڵزار گوتیشى" له‌گه‌ڵ پشووه‌كانی هاوین ئه‌م جۆره خولانه‌مان ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین رێژه‌ى به‌شداربووان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌شداربن، ماوه‌ى یه‌ك مانگیش ده‌خاینێ له كۆتایشدا پاڵه‌وانێتیه‌ك بۆ به‌شداربووان رێكده‌خه‌ین، به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین زۆرترین خزمه‌ت به‌م یارییه بكه‌ین.
ئه‌نجامى پاڵه‌وانێتى ڕاپیدی نێوده‌وڵه‌تیش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بوو.
له ئاستى كچان
1-نڤار سه‌ردار
2-دیده‌ن دلشاد
3-ڕۆژیا فه‌خره‌دین
4- گه‌ڵا محه‌مه‌د
ئاستى كوڕان
1-نه‌بیل عه‌زیز8,5خاڵ
2-نزار جه‌میل 8خاڵ
3-باوان مه‌حمود7خاڵ
4-به‌ختیار حه‌مه ساڵح 6خاڵ
كارزان كانه‌بی