زانكۆی جیهان گه‌یشته خولى پله‌یه‌كى كوردستان
زانكۆی جیهان گه‌یشته خولى پله‌یه‌كى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زانكۆی جیهان بۆ یه‌كه‌مجاری له مێژوویی دروست بوونى پلێتى گه‌یشتنى به ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست هێنا دواى بردنه‌وه له یانه‌ى كفری به تاكه گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى زانكۆی جیهان جیاواز له یانه‌كانى تر پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌یان له سه‌ره‌تاى خولى پله دووه‌كانى كوردستان دروست كردبوو به ئامانجى گه‌یشتن به خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان كه چه‌ندین یانه شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى پلێتی خوله‌كه‌یان ده‌كرد، زانكۆی جیهان له‌م وه‌رزه له شه‌ش یاری كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م خاوه‌نى 13 خاڵ بووه له یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنى به سه‌ر یانه‌ى كفری تۆماركردووه، له باره‌ى سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان حاجى بورهان سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م وه‌رزه پلانى تۆكمه‌مان دانابوو له ئیداره‌ى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپه‌كه‌مان یه‌كێك بێت له تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، به هه‌وڵ و هیمه‌تى هه‌مووان له یاریزانان و ده‌سته‌ى كارگێڕى و راهێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران توانیمان خه‌ونه بكه‌ینه ڕاستى و ئامانجى خۆمان پێكا، كۆمه‌ڵه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌هێز بوو یانه‌كان هه‌موویان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یان ده‌دا، بۆیه توانیمان دوایی كێبڕكێیه‌كى به‌هێز خۆمان بگه‌ینه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، حاجى بورهان له باره‌ى پلانى داهاتوویان گوتیشى" ئێمه پلانى درێژخایه‌نمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وام له ئاماده باشیدا بێ و بۆ وه‌رزى نوێ خولى پله یه‌كى كوردستانیش به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تمان دابێت بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى قورس بین له وه‌رزى داهاتوو، چونكه خولى پله یه‌كى كوردستان جیاوازتره له خولى پله دوو ئێمه‌ش له ئاستى خوله‌كه ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى تۆكمه و به‌هێز دروست بكه‌ین بۆ ئه‌و خوله‌ش هه‌رچى له توانا‌مان بێت بۆ سه‌رخستنى ناوى یانه‌ى زانكۆى جیهان درێغى ناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامه‌كانمان دڵخۆشكه‌ر بێت له‌و خوله‌ش، هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له ریزى یانه‌كه‌مان و تیپه‌كه‌شمان هه‌مووكات ئاماده‌یه بۆ خوڵ و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.
كارزان كانه‌بی