هۆكارەكانی ئارەقەی شەوانە

هۆكارەكانی ئارەقەی شەوانە

ئارەقەی شەوانە Night sweats حاڵەتێكی باوە لەپیاو و ئافرەتدا، بریتییە لە زیادئارەقەكردن لەكاتی خەودا كە لەبەر پۆشینی جلی گەرم یان گەرمیی ژووری نووستن روودەدات، لەوانەشە كە لە ئەنجامی نەخۆشی رووبدات. ئارەقەی شەوانە كە لە ئەنجامی حاڵەتێكی نائاسایی یان نەخۆشیدا روودەدات بریتییە لەو جۆرە ئارەقەكردنەی كە جلی خەوتن و چەرچەفی سەر تەختی نووستن تەڕدەكات و پەیوەندی بە گەرمیی ژووری نووستنەوە نییە. چەند هەوكردنێكی بەكتریایی و ڤایرۆسی بەتایبەتی نەخۆشیی سیل و تای ماڵتا، هەوكردنی پەردەی ناوپۆشی دڵ Endocarditis، هەوكردنی ئێسك، هەوكردنی ریخۆڵە كوێرە، هەوكردنی ئاڵووەكان(لەوزەكان)، نەخۆشیی ئایدز، شێرپەنجە، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە لە ئافرەتدا Menopause كە هاوكاتە لەگەڵ نیشانەی تری وەكو گۆڕانی مەزاج و خەوزڕان و گەرمبوونی مل و سەر، زیانی لابەلای دەرمانی دژەخەمۆكی، ئەسپرین، پاراسیتۆل، كۆرتیزۆن، ڤیاگرا، گرفتی هۆرمۆنی بۆنموونە زیاد دەردانی هۆرمۆنەكانی گلاندی ئەدرینال لە ئەنجامی بوونی گرێ لە گلاندەكەدا، ژاراویبوونی گلاندی دەرەقی Hyperthyroidism، لە هەندێك حاڵەتیشد پاش هەموو پشكنینێكی تاقیگەیی هیچ هۆكارێك نادۆزرێتەوە بۆ ئارەقەی شەوانە Idiopathic hyperhydrosis.

 

Top