كاوه‌ ئیبراهیم به‌رزترین بڕوانامه‌ى ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزى به‌ده‌ستهێنا

كاوه‌ ئیبراهیم به‌رزترین بڕوانامه‌ى ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزى به‌ده‌ستهێنا

كاوه‌ ئیبراهیم به‌رزترین بڕوانامه‌ى ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزى به‌ده‌ستهێنا
له‌ شارى به‌غداد خولى ڕاهێنه‌رانى3 Levil ئاسایی به‌ به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاهێنه‌ران به‌رێوه‌چوو، كاوه‌ ئیبراهیم گۆڵپارێزى كوردى شاری هه‌ولێر له‌ نێو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ ڕاهێنه‌ره‌ توانى به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی به‌ سه‌ر په‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ ئه‌م خوله‌ى به‌رێوه‌برد، به‌شداربووانى خوله‌كه‌ش بڕوانامه‌ى levil3ى ئاساییان پێ ده‌به‌خشرا،كاوه‌ ئیبراهیم ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزى كوردستان تاكه‌ كورد بوو توانى ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ كاوه‌ ئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ زۆر گرنگ بوو بۆ من وه‌كو ڕاهێنه‌ر، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوازی پیشه‌گه‌رى خولى عێراقی به‌رێوه‌بچێت ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ ببنه‌ ڕاهێنه‌ر كه‌ خاوه‌نى ئه‌و بڕوانامه‌ن له‌ هه‌موو عێراق 17 كه‌س خاوه‌نى ئه‌م بڕوانامه‌ن كه‌ ده‌توانین مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كان و یانه‌ نایابه‌كان بداته‌وه‌، بۆ ئێمه‌ وه‌كو راهێنه‌رى كورد زۆر گرنگ بوو له‌ شارى زاخۆ تا زیك به‌غداد تاكه‌ كه‌س بووم به‌شداربووین، گوتیشى" هیوادارم بتوانم خزمه‌تى سه‌رجه‌م گۆڵپارێزان بكه‌م له‌ رێگه‌ى ئه‌م بڕوانامه‌یه‌وه‌ زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ هاوكارم بوون، هیوادارم بتوانین خزمه‌تى زیاتر پێشكه‌ش به‌ وه‌رزش بكه‌ین، گوتیشى" هه‌موو بڕوانامه‌یه‌ك له‌ ژیانى پیشه‌گه‌رى گرنگ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى زیاتر خۆمان به‌ره‌وو پێش ببه‌ین، گرنگه‌ خولى زیاتر بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین په‌ره‌ى زیاتر به‌ تواناكانى خۆمان بده‌ین، خوله‌كه‌ش زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو، توانیمان سوودی زۆر ببینین وه‌كو گۆڵپارێزێك كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ ناو وه‌رزشیی یانه‌كانین، پێویسته‌ زۆربه‌ى ڕاهێنه‌ره‌كان بتوانن به‌شدارى خوله‌كان بن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و جۆره‌ بڕِوانامانه‌، خۆشم ده‌مه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ى خۆم بۆ وه‌رزشكاران شیی بكه‌مه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت كردنیان.
كارزان كانه‌بی

Top