لهشجوانێكى كوردێك له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامێكى گه‌وره تۆمار ده‌كات
لهشجوانێكى كوردێك له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامێكى گه‌وره تۆمار ده‌كات
ئارام ئه‌مین یاریزانى له‌شجوانى شارى سلێمانى و یه‌كێك له پاڵه‌وانه كورده‌كان كه خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ئه‌وروپا، بۆ ئه‌مساڵیش له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌شدارى كرد له پاڵه‌وانێتى ئای ببی پرۆمیك پی سی جیرمهنیك بۆ ساڵى 2022، توانى به ئاست و به ئه‌نجام توانى دوو مه‌دالیاى گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت له ناو كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى ئه‌وروپی، له باره‌ى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش ئارام ئه‌مین پاڵه‌وانى كورد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو كوردێك به‌شداریم كرد له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه وه‌ك هه‌موو یاریزانه‌كانى تر‌ى به‌شداربووى ووڵاتانى ئه‌وروپا و جیهان منیش به‌رنامه و پلانى تایبه‌تى خۆم هه‌بوو بۆ ئه‌و به‌شدرى كردنه له پاڵه‌وانیتى ئیم پی سی ئاماده‌كاری باشم كردبوو، پلان و به‌رنامه‌م به 13 هه‌فته وله مه‌شق و خۆراكی باش و خۆ دوورخستنه‌وه له هه‌ندێك خۆراك، له چوار رشته‌ی جیاواز به‌شداریم كرد كه‌كه دووانیان بۆدی هۆلدینگ بوو ئه‌وى تریش بالا و كێش یه‌كی ده‌گرته‌وه، له بۆدی بیلدینگ مه‌دالیاى زێرم به‌ده‌ست هێنا له كۆى حه‌وت ڕكابه‌ر ، له دوو رشتهى تر به‌شداریم كردوله كلاسى ئه‌ی مینس فیسیك دوو مه‌دالیاى سلڤهرم به‌ده‌ست هێنا كه یه‌كیان كراوه بوو بۆ ته‌مه‌نه‌كان، جگه له‌وه‌ش مه‌دالیاى برۆنزم به‌ده‌ست هێنا پله‌ى سێ یه‌م، له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا هاوكارى باشیان كردم وه‌كو وه‌رزشێكى كورد، سوپاس بۆ خواش له ئین پی سی ئه‌مریكی ئێستا وه‌كو یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر ناسراوم كه ئه‌وه‌ش بۆمن زۆر باشه كه ئێستا وه‌كو پاڵه‌وانێكى جیهانى و ئه‌ندام ده‌توانم به‌شدارى بكه‌م له پاڵهوانێتیهكانى ئه‌مساڵ له NPC، له كۆى به‌شدارى كردنهكانم له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه 18مه‌دالیای به‌ده‌ست بهێنم و 4 زێره و ئه‌وانى تر برۆنز و سلڤه‌ره، گوتیشى" ئاستى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه زۆر به‌هێز بوو، منیش وه‌كو یاریزانێكى كورد توانیم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و وه‌كو كه‌سیی خۆم چووبووم، ئه‌مساڵ به‌هێزتر بوو له چاو ساڵى ڕابردوو، هه‌وڵیش ده‌ده‌م له ساڵى داهاتوو به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى تریش بكه‌م و ناوى خۆم و كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه.
كارزان كانه‌بی