بایەخی تەندروستیی گەڵای نەعناع
جگە لەوەی كە سوود لە گەڵای نەعناع وەردەگیرێت بۆ بەخشینی چێژ و بۆن بە گەلێك خۆراك و هەویری ددان و بنێشت، هاوكات بەهایەكی خۆراكیی بەرزیشی هەیە. گەڵای نەعناع Mint leaves ریشاڵ و چەندین ڤیتامین و ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ كانزاكانی فۆسفۆر، كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، سوودە تەندروستییەكانی گەڵای نەعناع بریتییە: هاندانی هەرسكردنی خۆراك و كەمكردنەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا لەگەڵ خاوكردنەوەی كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی گرژبوونی ریخۆڵە، بۆیە سوودبەخشە بۆ حاڵەتی گرژبوونی كۆڵۆن، زەیتی نەعناع سوودبەخشە بۆ سووككردنی هێڵنج و سكئێشە، هەروەها كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و سەرئێشە، باشتركردنی مەزاج و سووككردنی سترێس و پەستی، سووككردنی هەستكردن بە ماندووبوون، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، سووككردنی ئازاری درێژخایەنی پەیوەست بە هەوكردن و رۆماتیزمی جومگەكان، پاراستنی تەندروستیی پێست لەوكاتەی كە نەعناع سیفەتی دژەبەكتریا و دژەكەڕووی هەیە، هاندانی تەندروستی و گەشەی قژ لەگەڵ نەهێشتنی توێشكی سەر، هاندانی فرمانەكانی مێشك بەشێوەی باشتركردنی توانای بیرهاتنەوە و سووككردنی نیشانەكانی ئەلزهایمەر، گەڵای نەعناع ماددەی مێنتۆل Menthol لەخۆدەگرێت، كە سوودی هەیە بۆ چارەسەركردنی گیرانی لووت و، كڕانەوەی قوڕگ سووك دەكات لەگەڵ سووككردنی نیشانەكانی هەڵامەت.