سۆران كه‌ریم دكتۆراكه‌ى به‌خشیه‌ خانه‌واده‌یه‌كى شه‌هید

سۆران كه‌ریم دكتۆراكه‌ى به‌خشیه‌ خانه‌واده‌یه‌كى شه‌هید

سۆران كه‌ریم دكتۆراكه‌ى به‌خشیه‌ خانه‌واده‌یه‌كى شه‌هید
هه‌ر چه‌نده‌ زۆرن ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌رزن له‌ بواره‌ جیاجیاكانى خوێندن، سۆران كه‌ریم یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ى كه‌ هه‌ر دوو بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ى له‌ وڵاتى میسر له‌ سه‌ر كارگێڕى وه‌رزشیی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام له‌ كاتى گفتوگۆی تێزی دكتۆراكه‌ى ناوبراو له‌ ووڵاتى میسر بووه‌، له‌و كاته‌ش چاكداری داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گوندی خدرجیجه‌ و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سێ برای خانه‌واده‌یه‌ك له‌ كاتى به‌رگرى كردن له‌ خاك و نیشتمان شه‌هید ده‌بن، یه‌كێك له‌و برایانه‌ قوتابی شه‌هید بارزان ئیسماعیل بووه‌ كه‌ ته‌مه‌ن ته‌نیا 11 ساڵ بووه‌ قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تى بووه‌، بۆیه‌ له‌به‌ر هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى و گه‌وره‌یی بابه‌ته‌كه‌ و كاردانه‌وه‌ى له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ش، لیژنه‌ى گفتوگۆی نامه‌كه‌ و ئاماده‌بووانى هۆله‌كه‌ هاوخه‌می ئه‌م بابه‌ته‌ جه‌رگ بڕه‌ بوون له‌ ووڵاتى میسر، وه‌كو ده‌ربڕینى هاوخه‌مییه‌ك بۆ ئه‌و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و حزبی و جەماوەری سنوورەكە، لە گوندی خدر جیجەی سەر بە ناحیە دیبەگە ، سۆران كه‌ریم خاوەن بڕوانامه‌ی دكتۆرا، بڕوانامەكە و قەلغانی رێزلێنانەكەی بەخشییە خانەوادەی شەهیدی قوتابی بارزان ئیسماعیل، له‌به‌رامبه‌ریشدا خانه‌واده‌كه‌ى سوپاسى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ناوبراویان كرد.

Top