خه‌ونى من ئه‌وه‌یه بتوانم به‌رده‌وام بم بۆ پێگه‌یاندنى چه‌ند یاریزانێك
كاروان جه‌میل ڕاهێنه‌رى كێك بۆكسینگ
خه‌ونى من ئه‌وه‌یه بتوانم به‌رده‌وام بم بۆ پێگه‌یاندنى چه‌ند یاریزانێك
یارى كیك بۆكسینگ یه‌كێك له یارییه به‌رگرى و جه‌نگییه‌كانه كه یاریزانانى كوڕ و كچى شاره‌كانى كوردستان هه‌میشه به شه‌وقه‌وه روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ى ئه‌نجامدانى خول و پاڵه‌وانیه‌تی به‌كه‌می ئه‌نجام دراوه له سه‌ر ئاستى كوردستان، به‌ڵام یاریزانانى كوردستان به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانى یه‌كه مه‌شقییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كات به‌رده‌وام بن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری كردنیان له خوله‌كان و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، یاریزانان و ڕاهێنه‌ران گه‌وره‌ترین گرفتى خۆیان بۆ نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى و هاوكارى نه‌كردنى پێویست ده‌گه‌رێنه‌وه كه وا له یاریزانان ده‌كات سارد ببنه‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌م وه‌زشه به شێوه‌ی به‌رده‌وام، یه‌كێك له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ى كه ڕۆلێكى كارای بینیوه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى كوڕ وكچ و به‌رده‌وام له خزمه‌تى ئه‌م یارییه بووه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆره وه‌كو راهێنه‌ر و یاریزان له‌م وه‌رزشه جێ په‌نجه‌ى دیاره ئه‌ویش ڕاهێنه‌ر كاروان جه‌میل-ه ناسراوه به ئاراس ناوبراو له دایك بووی ساڵى 1977ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه و له هه‌ریه‌ك له یارییه‌كانى كۆنفۆ و كیك بۆكسینگ چه‌ندین به‌شدارى هه‌بووه، له ساڵى 1993وه له ناو ئه‌م وه‌رزشه‌یه له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى سه‌رچنار و شه‌قلاوه و بروسك و ئاڵا و چه‌ندین یانه‌ى تر كارى كردوه و چه‌ندین یاریزانى پێگه‌یاندوه و ئه‌نجامى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ش به‌ده‌ست هێناوه گۆڤاری گوڵانیش له نزیكه‌وه دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا و ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى كیك بۆكسینگ چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتیی له شاره‌كانى كوردستان؟
-ئاستى وه‌رزشه‌كه به‌ره‌وو له ناو چوون ده‌چێت له به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌رزش له كوردستان بێ خاوه‌نه و كه‌س خۆى به خاوه‌ن نازانێت خودا وه‌كیلی كاره‌كان ده‌ڕوات و به‌رپرسانى وه‌رزش خه‌لكانێكى به‌رژه‌وه‌ند خوازن، هیچ كات تواناى به‌ره‌ووپێشبردنى وه‌رزشیی كوردستانیان نییه به تایبه‌ت له هه‌ولێر كه خۆى شارێكى وه‌رزشیی و وه‌رزش دۆست ناسراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌م شاره به‌رپرسى وه‌رزشن یان لێ بوونه‌ته‌وه له ئیش كردن و پێویستیان به پشووه، بۆیه ئه‌و پاره‌ى بۆ وه‌رزشیی هه‌ولێر سه‌رف كراوه ده‌بوایه ئێستا هه‌ولێر له لوتكه‌ى عێراق و ووڵاتانى ناوچه‌كه بووایه، به‌داخه‌وه ستافێك تاپۆیان كردوه هیچ هێزێك ناتوانی لایان ببات.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌نده ده‌بێته هۆكار ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
- لایه‌نى به‌رپرس هه‌موو هاوكارییه‌كى مادی بۆ به‌شێك له وه‌رزشه‌كان وه‌ستاندوه ئه‌ویش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه، كێشه‌و مڵملانێ ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانى كوردستانه، هه‌ر خه‌ریكى یه‌كترن بۆ ئه‌وىه كێ ببێته خاوه‌ن سه‌رپه‌رشتى وه‌رزشیی كوردستان، به‌لێ ئه‌نجام نه‌دانى چاڵاكییه‌كان وه‌رزش پاش ده‌خات و ژێرخانى وه‌رزشه‌كه‌ش وێران ده‌كات.
*وه‌كو ڕاهێنه‌رێك پێت باشه چى بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه بچێته قۆناغێكى تازه له كوردستان؟
-دوو یاسا هه‌یه له دونیا پێویسته فێرخواز كه ده‌ست به وه‌رزش ده‌كات خه‌رجی بكات و هه‌وڵ بدات تا دروست ده‌بێت هه‌موو شتێكى له‌سه‌ر خۆیه‌تى، كه دروست بوو، بووه پیشه‌گه‌ر داهاتى هه‌بێت زیاتر ده‌ركه‌وێت، پێویستى به ئیش و كاره‌كه‌ى نه‌مێنێت بتوانێت هاوكارى وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌شى بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ووڵاته‌ى ئێمه هیچ شتێك وه‌كو خۆى نییه تازه ده‌ستى به وه‌رزش ده‌كات هه‌رچى ووشه‌ى ناشرینه به لایه‌نى به‌رپرس و وه‌رزش و به‌رپرسى وه‌رزشیی ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له یارییه‌كى دۆستانه پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه و پاره‌یان پێ نه‌داوه، ئه‌مه كاره‌ساتى وه‌رزشیی كوردستانه، به ناوى پیشه‌گه‌ره‌كانمان دێنه‌وه كوردستان له بڕى كردنه‌وىه قواتبخانه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك چه‌ندین ده‌ست ماچ ده‌كات بۆ بینینى به‌رپرس و سوال كردن بۆخۆیان بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه، هیچ شتێك وه‌رزش پێش ناخات تا خه‌ڵكى شاره‌زا و پرۆفیشنال به سیسته‌م كار نه‌كه‌ن بۆ وه‌رزشیی كوردستان.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-نه‌بوونى ڕاهێنه‌ر وخه‌ڵكى شاره‌زا و به ئه‌زموون هه‌ر كه‌س هه‌ڵده‌ستێت خۆى به ڕاهێنه‌ر ده‌زانێت و هۆلێك داده‌نێت هیچ كه‌سیش ناتوانێ رێگری لێ بكات، هه‌موو رێگرییه‌ك تووشى گرفتى عه‌شایه‌ری یان تووشى كێشه‌ى سیاسیت ده‌كات، هێز نییه رێگری بكات له ڕاهێنه‌ر به رێگه‌ى تر مۆڵه‌تت پێ ده‌كه‌ن له هه‌موو وه‌رزشیه‌كان وه‌كو له‌شجوانى و تایكاوندۆ وكاراتی تا دوایی ، زۆر توشى كێشه و سه‌رئێشه بوویمه له سه‌ر ئه‌م وه‌رزشه، له‌گه‌ڵ رێزم به‌شێكى كه‌میان به ئه‌زمونن، ژماره‌یه‌كى زۆریش هیچ شاره‌زاییه‌كیان نییه، به ئاره‌زووی خۆیان یارى به وه‌رزشیی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌رزشكارانى ولاتانى دڕاوسێ وه‌رزشی كوردستانیان وێران كردووه .
*چ هه‌ستێكت هه‌یه وه‌كو راهێنه‌ر كه دوو ئه‌رك ده‌كه‌ن له یه‌ك كاتدا هه‌م هونه‌رى شه‌ڕكردن هه‌میش لایه‌نى وه‌رزشییه‌كه؟
-لاى من وه‌رزشیی كیك بۆكسێنگ له خوێنمدایه و عاشقی بووم بێ وه‌رزش ناتوانم بژیم، زۆر شتم له ژیاندا كردووه به قوربانى له پێناویدا یه‌كى له‌وانه‌ش خۆمم.
*به نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت؟
- هیچ شتێك لێره‌دا به پلان نییه و قه‌زا و قه‌ده‌ره، لێره بازه‌كه نیشته‌وه به سه‌ره‌ت ته‌واو هه‌موو شتێك ده‌گۆرێت، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو داهاتووت دیار نییه ته‌نها داوا له خودای گه‌وره ده‌كه‌م له‌ش ساخبم.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-داواكارم بۆ لایه‌نى وه‌رزشیی تیكایه واز له وه‌رزشیی كوردستان بهێنن، وه‌رزشیی كوردستان هه‌موو كوتله و كوتله‌كارییه‌كات قورى كردوه به سه‌ر وه‌رزشی كوردستان ، به‌رپرسیی وه‌رزش ناشیرترین توێژى كۆمه‌ڵگه‌ن به پێچه‌وانه‌وه كه ده‌لێن به روحێكى وه‌رزشیی به‌داخه‌وه.
*خه‌ونى وه‌رزشیت وه‌كو ڕاهێنه‌رێكى به ئه‌زموون؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه بتوانم به‌رده‌وام بم بۆ پێگه‌یاندنى چه‌ند یاریزانێك تاكو تاقه‌ت و توانام ماوه هه‌ر چه‌ند زۆر جار بیر له وازهێنان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌رزشیی كیك بۆكسینك به‌و گه‌وره‌ییه‌وه، به‌داخه‌وه كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ ئه‌م وه‌رزشه سووك بكه‌ن ته‌نیا بۆ پاره په‌یدا كردن.
*هیواى ئه‌وه‌ت نییه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بێت له ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
-به ناوى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌شداریمان كردووه له چاڵاكییه جیهانییه‌كاندا چه‌ند جارێك له وڵاتانى یۆنان و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و لوبنان و به پێى تواناى خۆمان له هه‌موو وه‌رزشه‌كانی دیكه به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تیمان زیاتر بووه.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
-یه‌كه‌مى كوردستان و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بوویه‌مه و خاوه‌نى پشتوێنى ئاسیام.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- به چه‌ند یاریزانێكى كورد سه‌رسامم كه فه‌قیرنن و توانیوییانه بگه‌ن به ئاستێكى به‌رز.
*گرێبه‌ستت بۆ هاتووه له یانه‌كانى تر؟
-نه‌ك گرێبه‌ستم بۆ نه‌هاتووه له به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیشم ئاستیان باشه و به‌شدارى چاڵاكییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه، داوا كراوم بچم له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بژیم بۆ كارى وه‌رزشیی، قبوڵم نه‌كردووه له به‌ر ئه‌وه‌ى ژیانى كوردستان به هه‌موو كه‌م و كورییه‌كانیه‌وه له ئه‌وروپا خۆشتره.
*هه‌وڵت نه‌داوه قوتابخانه‌ى پێگه‌یاندنى یاریزانان بكه‌یته‌وه؟
-دوو هۆڵم هه‌یه‌به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به هه‌موو ته‌مه‌نێك خزمه‌ت ده‌كه‌ن به كوڕ و كچانى شاره‌كه‌م و كوردستان زۆرترین یاریزانیشم هه‌یه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم چنكه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه رۆشنبیری وه‌رزشیی نییه.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-سوپاس بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هاوكاریمان بكات بۆ كۆمه‌لێك هاوڕێ و مامۆستا و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان بۆ سه‌رخستنى ئه‌م یارییه، داواكارم له ڕاهێنه‌ر و یاریزانانى كوردستان هه‌موویان هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن بۆ پێشخستنى وه‌رزشی كوردستان وازبهێنن له باوه‌ڕكردن به خه‌ڵكى بێگانه و به‌رژه‌وه‌ندی خواز، زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزشیی ناوه‌خۆ له شاره‌كانى كوردستان.