نەبیە بری بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان

نەبیە بری بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان

 

 

نەبیە بری بە 65 دەنگ جارێکی دیكە بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەڵبژێردرایەوە. 

کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بەئامادەبوونی نوێنەران بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی پەرلەمان و ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پەرلەمان بەڕێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیەدا نەبیە بێری لەسەدا 65ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئەمە حەوتەمین جارە یەك دوای یەك نەبیە بێری بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەڵبژێردرێت.

نەبیە بێری درێژترین خولی پەرلەمانی لە جیهانی عەرەبیدا هەیە و ماوەی 30 ساڵە بێ ڕکابەرییەکی جدی بووە بۆ پەرلەمانی لوبنان.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top