كچه كورده‌كانى ژیما به‌شدارى پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ئاسیا ده‌كه‌ن
كچه كورده‌كانى ژیما به‌شدارى پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ئاسیا ده‌كه‌ن
تیپى باسكه‌ى رێكخراوی ژیما به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ به‌شدارى كردن له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ر ئاستى ووڵاتانى ئاسیا و بگره له وو‌ڵاتى بیلاروسیاش به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ده‌كات، باسكه‌ى كچانی ژیما ده‌یانه‌وێ ببنه نوێنه‌رى كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌رزترین ئاستى یارى باسكه پێشكه‌ش بكه‌ن له سه‌ر ده‌ستى كۆمه‌له كچانێكى كورد، له‌م باره‌شه‌وه دكتۆر رزگار ره‌ئوف راهێنه‌رى تیپى باسكه‌ى ژیما بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕێ پشووه‌كانى دواى تاقیكردنهوهكانین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به مه‌شقه‌كانمان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كاری ته‌واومان هه‌بێت، بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیش چاوه‌ڕوانى یه‌كێتى باسكه‌ى عێراقین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامان بده‌نه‌وه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیا بكه‌ین بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی عێراق به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه بكه‌ن، له‌باره‌ى به‌شدارى كردنهكانیش دكتۆر رزگار گوتى" ئێمه تاكو ئێستا كاته‌كانمان بۆ دیارى نه‌كراوه له رێگه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى باسكه‌ى عێراق ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، پاڵوانیهتیهك هه‌یه له وو‌ڵاتى ئوردن بۆ ئاستى Bئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بۆ هه‌نگاو نانه بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیایه، له وڵاتى میسریش پاڵه‌وانێتى بۆ ئاستى تازه پێگه‌یشتوان هه‌یه، له وو‌ڵاتى بیلاروسیاش پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى 3فی 3 یاریزانى هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه كاته‌كه‌ى دیار نییه كه چ كاتێكه ئێمه ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى تۆكمه ئاماده‌بین بۆ به‌شدارى كردن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیانه و هیچ كێشه‌و گرفتێكیشمان نییه.
كارزان كانه‌بی