ریال مه‌درید بۆ 14مین جار بوونه‌ پاڵه‌وانی چامپیونزلیگ

ریال مه‌درید بۆ 14مین جار بوونه‌ پاڵه‌وانی چامپیونزلیگ

ریال مه‌درید بۆ 14مین جار بوونه‌ پاڵه‌وانی چامپیونزلیگ
له‌ وڵاتى فه‌ره‌نسا و له‌ شارى پاریس دواین یارى چامپیونزلیگی ساڵى 2022 له‌ نێوان هه‌ردوویانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو، له‌م یارییه‌شدا ڕاهێنه‌رانى هه‌ردوو یانه‌ كلۆپ و ئه‌نچلۆتى به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ ئه‌م یارییان ئه‌نجامدا به‌ ئه‌نجامى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یارییه‌كه‌، تایمی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌ به‌ خاوێنى ته‌واو بوو هه‌ر چه‌نده‌ هێرش بۆ سه‌ر گۆڵى یه‌كترى هه‌بوو، له‌ تایمی دووه‌م راهێنه‌رانى هه‌ردوو تیپ ته‌كنیكی یارییان گۆڕى به‌ ئامانجى گۆرینی ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ و ئه‌نچلۆتى سه‌ركه‌وتوو بوو ، ڤینسیۆسی به‌رزیلی توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ یارییه‌كه‌ تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌ سوودی یانه‌ى ریال مه‌درید به‌ كۆتایی،ریال بۆ جاری 14هه‌م نازناوی ئه‌وروپاى به‌ده‌ستهێنا و چه‌ند یاریزانی یانه‌كه‌ش مێژوویان نووسییه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top