عه‌باس فه‌ره‌ج ده‌گه‌رێته‌وه‌

عه‌باس فه‌ره‌ج ده‌گه‌رێته‌وه‌

عه‌باس فه‌ره‌ج ده‌گه‌رێته‌وه‌
هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ عه‌باس فه‌ره‌جی راهێنه‌رى پێشووى تیپى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كى كوردستان به‌شدارى خولى فوتساڵى نه‌كردوه‌، به‌ڵام بۆ وه‌رزی نوێ خوله‌كانى كوردستان ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نێو یاریگاكانى كوردستان هه‌یه‌، له‌ باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نێو كارى ڕاهێنه‌رى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كوردستان مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بژارده‌ و پێشنیارى زۆر هاتۆته‌ به‌رده‌ستم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خوله‌كانى كوردستان و دروست كردنى تیمێكى به‌هێز و ڕكابه‌ر وه‌كو ساڵانى پێشوو، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین یاریزان په‌یوه‌ندین كردووه‌ پێمه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، له‌باره‌ى یانه‌كانى عێراقیش گوتى" ئه‌م ساڵ بۆ خوله‌كانى عێراق گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرا بۆ دروست كردنى تیمێك بۆ به‌شداری كردن له‌ خولى نایابى عێراقی، به‌ڵام ڕازی نه‌بووم به‌ پێشنیاره‌كان، گوتیشى" له‌ ئه‌گه‌رى بڕیاردان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دم بناغه‌یه‌كى به‌هێز دروست بكه‌م بۆ شارى سلێمانى كه‌ بتوانێت له‌ داهاتوودا ڕكابه‌رى نازناو بكات، ئه‌گه‌ره‌كان زۆره‌ و چه‌ندین كه‌سایه‌تى وه‌رزشیی سلێمانى داوایی گه‌ڕانه‌وه‌م لێ ده‌كه‌ن بۆ ناو كارى راهێنه‌رایه‌تى و تیمه‌كانى كچان له‌داهاتوو بڕیارى له‌ سه‌ر ده‌ده‌م و كار له‌ سه‌ر پێشنیاره‌كان ده‌كه‌م، له‌ ئێستادا سه‌رقالى دروست كردنى تیمێكى به‌هێزم بۆ په‌روه‌رده‌ى گشتیی سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نازناوه‌كان بهێنینه‌وه‌ شارى سلێمانى و ئه‌و یاریزانانه‌ ببنه‌ ڕكابه‌رى به‌هێز له‌ خوله‌كانى كوردستان، جێگاى ئاماژه‌ پێكردنه‌ مامۆستا عه‌باس له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كوردستان چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كان.
كارزان كانه‌بی

Top