شه‌تره‌نجی خانزاد خولى فێركارى ده‌كاته‌وه‌

شه‌تره‌نجی خانزاد خولى فێركارى ده‌كاته‌وه‌

شه‌تره‌نجی خانزاد خولى فێركارى ده‌كاته‌وه‌
ینه‌ى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجی خانزاد وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆی به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردنى یارى شه‌تره‌نج له‌ شارى هه‌ولێر و به‌هێزكردنى پێگه‌ى یارییه‌كه‌ له‌ پایته‌ختی كوردستان كه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین خوڵ و پاڵه‌وانێتى بۆ ئاره‌زوومه‌ندانى ئه‌م یارییه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مساڵیش یانه‌ى خانزاد له‌ پشووی هاوینه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى كردنه‌وه‌ى خوڵى فێربوون و به‌هێزكردنى یارى شه‌تره‌نج بۆ گشت ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن خوله‌كه‌ش بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌فتانه‌ سێ رۆژ فێرخوازان به‌شدار ده‌بن له‌ خوله‌كان، له‌ كۆتایشدا پاڵه‌وانێتى بۆ سه‌رجه‌م فێرخوازه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌ ئێستادا یانه‌كه‌ تاكه‌ یانه‌ى شارى هه‌ولێر و كوردستانه‌ كه‌ هه‌میشه‌یی خول و پاڵه‌واێتى ئه‌نجام ده‌دات و ژماره‌یه‌كى زۆریش یاریزانى بۆ شارى هه‌ولێر دروست كردوه‌ كه‌ پاشه‌ رۆژى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووئاسۆیه‌كى گه‌شتر ده‌بات.
كارزان كانه‌بی

Top