هه‌ولێر میواندارى سناعه‌ ده‌كات

هه‌ولێر میواندارى سناعه‌ ده‌كات

له‌ خولى نایابى عێراقی
هه‌ولێر میواندارى سناعه‌ ده‌كات
كارزان كانه‌بی
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كاژمێرشه‌ش و نیوی ئێواره‌ له‌ سه‌ر یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و سناعه‌ ڕووبه‌رووى یه‌كترى ببه‌نه‌وه‌،بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتى نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌رى ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هانده‌ران و یانه‌كه‌ش به‌ سه‌ركه‌وتن ئاشت بكه‌نه‌وه‌ كه‌ چه‌ند یارییه‌كه‌ ئاستى یانه‌ى هه‌ولێر وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ و دووچاری چه‌ند شكستێك بۆته‌وه‌، بۆیه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ولێرییه‌كان پلانى تۆكمه‌یان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌ سه‌ر حیسابی یانه‌ى سناعه‌ ئه‌نجامه‌كانیان ڕاست بكه‌نه‌وه‌، هه‌ولێر خاوه‌نى 36خاڵه‌ و له‌ پله‌ى 12هه‌م دێت و سناعه‌ش خاوه‌نى 34خالًه‌ له‌ پله‌ى 15هه‌م دێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش سناعه‌ ده‌یه‌وێت به‌ ده‌ستى به‌تاڵ نه‌گه‌رێته‌وه‌ شارى به‌غداد بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ بێ به‌رامبه‌ر هه‌ولێرییه‌كان،هه‌ردوو یانه‌ش له‌ مه‌ترسی دابه‌زین رزگارییان بووه‌، هه‌ولێرییه‌كان بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ چاویان له‌وه‌یه‌ رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشیی ئاماده‌بن بۆ پاڵپشتى یانه‌كه‌.

Top