كەمنووستن هاندەرە بۆ قەڵەوی
توێژینەوەكانی زانكۆی كالیفۆرنیا جەخت دەكەنەوە كە كەمنووستن ئارەزووی خواردن تێك دەدات، كە هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و ئاكامی نەرێنی لە میتابۆلیزمدا، كە بریتییە لە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە، پاشان میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز تێك دەدات و، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات، هەروەها پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی دڵ. كەمنووستن شەوانە كەمتر لە شەش كاتژمێر كاریگەری دەكاتە سەر سیگناڵەكانی مێشك، كە كۆنترۆڵی ئارەزووی خواردن دەكەن، هەروەها كاریگەری دەكاتە سەر رێژەی دەردانی هۆرمۆنی گهلێرین Ghrelin كە ئارەزووی خواردن زیاد دەكات، لەگەڵ هۆرمۆنی لێپتین Leptin كە بە هۆرمۆنی هەستكردن بە تێربوون ناسراوە، ئەمەش دەبێتە ئەگەری زیاد خواردن و كەم سەرفكردنی وزە، دەرەنجام كێشی لەش زیاد دەبێت. توێژینەوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە نووستنی شەوانە كەمتر لە شەش كاتژمێر، تەنانەت بۆ دوو شەو لەوانەیە كە كاریگەیی بكاتە سەر میتابۆلیزمی لەش بە ئاراستەی زیادبوونی كێشی لەش، ئەمەش روون كراوەتەوە كە نووستنی شەوانە بۆ ماوەی 4چوار بۆ شەش كاتژمێر، هۆكارە بۆ كۆمەڵێك كاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر ئارەزووی خواردن، چالاكیی فیزیكی، گۆڕان لە شێواز و كاتەكانی خواردن و جۆرەكانی خۆراكدا، هەروەها رێژەی سەرفكردنی چەوری لە لەشدا.