یانه‌ى خانزادپاڵه‌وانێتى ڕاپیدی نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌ده‌بات

یانه‌ى خانزادپاڵه‌وانێتى ڕاپیدی نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌ده‌بات

یانه‌ى خانزادپاڵه‌وانێتى ڕاپیدی نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌ده‌بات
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تكردنى یارى شه‌تره‌نج له‌ شارى هه‌ولێرو به‌ره‌وپێشبردنى زیاتری یارییه‌كه‌ بۆ هه‌وادارانى ئه‌م وه‌رزشه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن ینه‌ى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجی خانزاد ئه‌مڕۆ پێچ شه‌ممه‌ له‌ هۆڵى یانه‌كه‌ى هه‌ڵسا بەکردنەوەی 33 ە یەمین پاڵەوانێتی ڕاپیدی نێودەوڵەتی بەسیستمی سویسڕی بە (9round) بەکاتی (15min+10sec) پاڵەوانێتیەکە ڕێتەو تۆمارکراوە لەلایە یەکێتی شەتڕەنجی جیهانی fide لەڕێی یەکێتی شەتڕەنجی عێراقەوە. بۆماوەی دووڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ یه‌كه‌م رۆژى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجی شارى هه‌ولێر له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ ئاماده‌بوون، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ خانه‌واده‌ى به‌شداربووان ئاماده‌بوون، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ كێبڕكێ به‌هێز له‌ نێوان یاریزانه‌ به‌شداربوه‌كان به‌دی ده‌كرا كه‌ له‌ ناو شارى هه‌ولێر و ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێریش به‌شدارببوون.
كارزان كانه‌بی

Top