پاڵه‌وان بوون پرۆسه‌یه‌كه كه هه‌موو یاریزانێك ده‌توانى پێ بگات
مه‌روه نوری یاریزانی به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی
پاڵه‌وان بوون پرۆسه‌یه‌كه كه هه‌موو یاریزانێك ده‌توانى پێ بگات
یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ى كه له ئێستادا ئافره‌تانى وه‌رزشكار روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن و كێبڕكێ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته ده‌كه‌ن، پارێزگاى سلێمانیش خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه كه چاوه‌ڕوانى پاشه رۆژێكى زۆریان لێ ده‌كرێت له‌م یارییه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م یارییه چه‌ند گرفتێكى هه‌یه، به‌ڵام یاریزانانى ئه‌م یارییه چاویان له به‌رپرسانى وه‌رزشییه پشتگیری بكرێن، یه‌كێك له‌م كچه وه‌رزشكارانه‌ش كه پاشه ڕۆژێكى باشى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ویش مه‌روه نوری-ه یاریزانى به‌رزركردنه‌وه‌ى قورسایی له پارێزگاى سلێمانى ناوبراو جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی چه‌ندین وه‌رزشیی تر ئه‌نجام ده‌دات، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 1992ه ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیی زانكۆى سلێمانى، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كی گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
-ئاستێكی نزمی هه‌یه، تازه خه‌ریكه وا گرنگى پێ ده‌درێت.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-تاوه‌كو بكرێت پاڵه‌وانێتى زۆر بێ به پێى خشته‌یه‌كى رێك و پێك، به پێى جه‌دوه‌لی وه‌رزه‌كانى ساڵ توانا‌و ئیمكانیه‌تى یاریزان زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێ دروست بێت و بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى یاریزان زیاتر بێت.
*وه‌كو یاریزانێك چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه ئاسنییه به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- تا پاڵه‌وانێتى زۆر بێت ئاستى یاریزان باشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتى نه‌بێت ئاستى یاریزان دادبه‌زێت و یارییه‌كه‌ش به پاش ده‌كه‌وێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانان دروست ده‌كات.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینی؟
-كۆمه‌لێ شتى زۆر هه‌یه له گرفت وه‌كو شوێنی راهێنه‌ر و راِهێنه‌رى پڕۆفیشناڵ خولى راهێنه‌رى بۆ بكرێته‌وه كه‌لوپه‌لى یاریزانان و قورساییه‌كان و شه‌فته‌كان كه بتوانێت به كاری بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بێت ئاسته‌نگ دروست ده‌بێت و هات و چۆش ئاسته‌نگه و نه‌بوونى پشتگیرییه‌كى باشى پرۆفیشناڵ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بێ هه‌مووى كێشه‌یه بۆ ئه‌م یارییه.
*چ هه‌ستێكت هه‌یه وه‌كو كچێك یارییه‌كى قورس ئه‌نجام ده‌ده‌یت؟
-سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه تۆ یارییه‌كى قورسایی ئه‌نجام ده‌ده‌یت هه‌ستێكى خۆشه كه ئه‌نجامى باشت ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش یاریزان داهاتوویه‌كى له پێشه، به‌ڵام هه‌ستێكى ناخۆشت ده‌بێ كه تۆ هیچ پاڵپشتیه‌كى جدی ناكرێ كه‌لوپه‌لى باشت پێ نییه، ڕاهێنانى باشت پێ ناكرێ له ئاستێكى به‌رز كه تۆ تووشى پێكان نه‌بیت.
*به نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو وه‌رزشكارێك؟
- ببمه پاڵه‌وانێك و ئه‌نجامه‌كانم باشتر بكه‌م، تواناكانم به گه‌ڕ بخه‌م بۆ ئه‌ى بتوانم بگه ئاستێكى به‌رز و ڕكابه‌رى له سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكه‌م و ئاستم زیاتر به‌رز بكه‌مه‌وه.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن؟
-پشت به‌ستن به ڕاهێنه‌رى بیانى تا ڕاده‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنى ئه‌زموون زۆر باشه هه‌م بۆ ڕاهێنه‌ره‌كانمان و بۆ یاریزانه‌كانیشمان.
*داواكاری و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-داواكارم له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پشتگیری ئه‌م وه‌رزشه بكه‌ن و شوێنمان بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆر ترین وه‌رزشكاران بێنه نێو ئه‌م وه‌رزشه، تا ژماره‌ى یاریزانان زۆر بێت ئه‌گه‌رى پاڵه‌وانێتى زیاتر ده‌بێت، به‌هیواى ئه‌وه‌ین پشتگیریمان بكه‌ن.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش یه‌كێك له یاریزانى بیت؟
- كاتێ كه یاریزان شوێنى ڕاهێنانى هه‌بوو كه پاڵه‌وانێتى هه‌بوو ئه‌و كاته دروست كردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش ئاسانه له به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ یاریزانت نه‌بێت و راهێنانت نه‌بێت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش هیچ واتایه‌كى نابێت.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه؟
-خه‌ونى وه‌رزشیم ئه‌وه‌یه ئاستێكى باشم هه‌بێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند سالێك له سه‌ر یه‌ك ئه‌و ئاسته بپارێزم و به‌ره‌وو پێشی ببه‌م، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌م نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر پاڵپشتى به‌رپرسانى وه‌رزشیی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئێمه خۆشه‌ویستیمان بۆ وه‌رزشه‌كه‌ى خۆمان هه‌یه، خۆشه‌ویستى به ته‌نیا ناتوانى به‌ره‌وو پێشمان ببات.
*پاڵه‌وان بوون لاى تۆ چى ده‌گه‌ینێ؟
-پاڵه‌وان بوون پرۆسه‌یه‌كه كه هه‌موو یاریزانێك ده‌توانى پێ بگات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى رێكاره‌كان و ئه‌و پێداویستیانه‌ى بوون به پاڵه‌وان پێویسته دابین بكڕێن بۆ ئه‌و یاریزانانه.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- sarahloogman.
*گرێبه‌ستت بۆ هاتووه له یانه‌كانى تر؟
-نه‌خێر.
*ده‌ته‌وێت چى بلێ له كۆتایدا؟
-هیوادارم ئه‌م یارییه گه‌شه‌ى پێ بدرێت و لێپرسروانى وه‌رزش به هه‌ندی وه‌ربگرن، زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵانیش بۆ ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌ى یاریزانان له شاره‌كانى كوردستان.