ریال مه‌درید یاریزانێكى میونخ ده‌كاته ئامانج
ریال مه‌درید یاریزانێكى میونخ ده‌كاته ئامانج
كارزان كانه‌بی
یانه‌ى ریال مه‌درید دواى ئه‌وه‌ى له گواستنه‌وه‌ى ئیمپابێ شكستى هێنا بۆ ریزى یانه‌كه‌ى له ئێستادا ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت شوێنى ئه‌م یاریزانه به یاریزانى تر پڕ بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ى یانه‌ى شاهانه هه‌وڵ ده‌دات سێرجی جانهبری یاریزانى یانه‌ى بایرن میونخ بكاته ئامانج و له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى داناوه بۆ گواسنهوهى ئه‌م یاریزانه بۆ ریزى یانه‌كه‌ى ، هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ستى ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ باڤاری له حوزه‌یرانى 2023 كۆتایی دێت، بایرین چاودێری ئه‌و یاریزانه ده‌كات له ئه‌گه‌ری نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى بیفرۆشێ بۆیه جگه له یانه‌ى ریال مه‌درید و ئه‌رسناڵ و به‌شێك له یانه‌كانى پرێهرلیگ چاودێری ئه‌و یاریزانه دكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه‌یان، هه‌موو هه‌ولێكى یانه‌كانیش دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه له یانه‌ى بایرن.