كچه تێنسزانانى پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدان
كچه تێنسزانانى پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدان
تیپى تۆپى سه‌رمێزى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كرى تۆكمه دان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى داهاتوو ئاست و ئه‌نجامى شایسته ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م یاریزانانى تیپه‌كه‌ى تازه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له تۆماركردنى ئه‌نجامى شایسته له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق له‌م باره‌شه‌وه به‌لێن عوسمان راهێنه‌رى تۆپى سه‌رمێزى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه به‌رده‌وامین له مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى كوردستان و عێراق و پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌بی، له ئێستادا مه‌شقه‌كانمان زیاد كردوه بۆ خۆئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراقی كه بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى 7ى داهاتوو یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، گوتیشى" سوپاس بۆ خواى گه‌وره به پشتیوانى ستافی یانه‌كه و به هاوكارى جێگری سه‌رۆكى یانه‌كه هه‌موو كاره‌كانمان بۆ جێ به‌جێ كراوه له تیپى تۆپى سه‌رمێز، له باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه به‌لێن عوسمان گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تیپه‌كه ئاماده كراوه و ته‌نیا چاومان له‌وه‌یه بتوانین نازناوى خولى نایابی عێراقی به‌ده‌ست بهێنین، هه‌موو سالێك یانه‌یه‌كى ڕكابه‌ر و سه‌رسه‌ختی خوله‌كه بووینه ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵیش به به نازناوه‌وه بگه‌رێنه‌وه شارى سلێمانى، هه‌ر چۆن سلێمانى ناوێكى گه‌وره بووه له یارى تێنسى سه‌رمێز ده‌مانه‌وێ به‌رده‌وامى به ئاسته باشه‌كه‌مان بده‌ین نه‌ك له سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان بگره له سه‌ر ئاستى وولاتانى عه‌ره‌بیش، بڕواى ته‌واویشمان به‌م كچه یاریزانانى خۆمان هه‌یه كه ده‌توانن كێبڕكێ سه‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كانى عێراق بكه‌ن و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن. كچانى سلێمانیش بكه‌ینه یه‌كه‌مى كچانى عێراق و وولاتانى عه‌ره‌بیش.
كارزان كانه‌بی