نه‌وزاد شێرزاد یارى كردن له یانه‌كانى به‌غداد ده‌گه‌ینێته هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
نه‌وزاد شێرزاد یارى كردن له یانه‌كانى به‌غداد ده‌گه‌ینێته هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
هه‌موو سالێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خولى باله‌ى یانه نایابه‌كانى عێراقی یانه‌كانى باشور وناوه‌ڕاستى عێراق گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره دیاره‌كانى ئه‌م یارییه له كوردستان مۆرده‌كه‌ن، نه‌وزاد شێرزاد یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى شارى هه‌ولێره ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌یشى شارى به‌غداد گرێبه‌ستى هه‌بووه بۆ وه‌رزى نوێی خولى نایابى عێراقیش تاكو ئێستا بڕیارى نه‌داوه بۆ چ یانه‌یه‌ك یارى بكات،له‌م باره‌شه‌وه نه‌وزاد شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له ئێستادا من یاریزانى یانه‌ى جه‌یشم چه‌ند یارییه‌كمان ماوه له خوله‌كه، بۆیه تاكو ئێستا گفتوگۆم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردوه، گوتیشى" له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه زۆر ئاسوده‌م و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه له یانه‌كه، له باره‌ى خولى كوردستانیش گوتى" چوار ساڵه خولى كوردستان نه‌كراوه‌ته‌وه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كم نییه بكرێته‌وه ، خولى عێراقی هه‌موو سالێك به‌رده‌وامه چێژێكى زیاترى هه‌یه و ده‌توانیت له رێگه‌ى خولى عێراقی بگه‌یته هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، بۆ وه‌رزى نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌كانى به‌غداد به‌رده‌وام ده‌بیت یان ده‌گه‌رێته‌وه ریزى یانه‌كانى كوردستان گوتیشى" به‌ڕاستى یارى كردن له به‌غداد دوو شتى باشى هه‌یه یه‌كیان لایه‌نى ماددییه و دووه‌میش ئاسانترده‌گه‌یته هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، بۆ یانه كوردییه‌كانیش من هه‌موو كات پێش یانه عه‌ره‌به‌كانم داناوه، یانه‌ى هه‌ولێر به یانه‌ى خۆم ده‌زانم هه‌ركاتێك تیپێكى باش دروست بكه‌ن تیپێكى باش دروست بكه‌ن من ئاماده‌ى ئه‌وه‌م بگه‌رێمه‌وه، له‌باره‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێریش كه پێشووتر یاریزانى باله بووه ناوبراو گوتیشى" بیركردنه‌وه‌ى كاپتن وه‌لید ئه‌وه‌بوو كه كه تیپێكى تۆكمه دروست بكه‌ن پێش ده‌ست به‌كاربوونى ئه‌وه بیرۆكه‌ى ناوبراو بوو، بڕوام وایه ئێستاش تیپێكى تۆكمه دروست بكات ئه‌گه‌ر به‌شه بودجه‌یه‌كى باش بۆ ئه‌و یانه‌یه دابین بكرێ زۆربه‌ى یاریزانه‌كانى خولى عێراق ئاواتخوازن یارى بۆ هه‌ولێر بكه‌ن، منیش تاكو ئێستا ئاینده‌ى خۆم دیارى نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ چه‌ند یانه‌یه‌ك یارى بكه‌م، ئاینده‌ى خۆم بۆ دواى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراقی هه‌ڵگرتووه بزانم له‌گه‌ڵ چ یانه‌یه‌ك رێكده‌كه‌وم.
كارزان كانه‌بی