ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانى جه‌وییه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانى جه‌وییه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانى جه‌وییه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 32ی خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌ سه‌ر یاریگاى شه‌عب له‌ شارى به‌غداد له‌ كاتژمێر9و30خوله‌كى شه‌و هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و جه‌وییه‌ ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌ركیان قورس ده‌بێت كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان ده‌بنه‌ میوانى یانه‌ى جه‌وییه‌ى یه‌كێك له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى عێراقه‌، هه‌ولێر چه‌ند یارییه‌كه‌ دۆخی باش نییه‌ و نه‌یتوانیوه‌ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ى یارییه‌ باشه‌كانى و ئه‌نجامه‌كانى له‌ دواى یاری زاخۆ به‌ره‌وو خراپی چووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى جه‌وییه‌ ئه‌م شه‌و ده‌یه‌وێت به‌ سێ خاڵى خاوێن ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ بۆ خۆی یه‌كلاى بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كان زیاتر بچێته‌ پێشوو پله‌كانى پێشه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكات، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى شورته‌ نازناوه‌كه‌ى بۆ خۆى یه‌كلای كردۆته‌وه‌ به‌ر له‌ته‌واو بوونى خوله‌كه‌، هه‌ولێریش ده‌یه‌وێت به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام دڵى هانده‌رانى وه‌رزشیی یانه‌كه‌ ئاشت بكاته‌وه‌ هه‌رچى نه‌بێ بتوانێ ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكات و ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ بۆ خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه‌.

Top