هه‌ولێر گرفتى به‌رگرى و هێرشبه‌رى هه‌یه‌

هه‌ولێر گرفتى به‌رگرى و هێرشبه‌رى هه‌یه‌

هه‌ولێر گرفتى به‌رگرى و هێرشبه‌رى هه‌یه‌
یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر هه‌ر چه‌نده‌ له‌ دوو یارى ڕابردووی خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ئه‌نجامه‌كانى تیپه‌كه‌ى وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یارییه‌كانى به‌رامبه‌ر یانه‌كانى زاخۆ و نه‌فت دووچارى شكست هات، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ولێر هه‌وڵى باشتر كردنى ئه‌نجامه‌كه‌ى تیپه‌كه‌ى ده‌دات، له‌ باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش دلشاد ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ تیپه‌كه‌مان هه‌ر یاریزانێكمان تووشى پێكان بێت یاخود كارتى هه‌بێت جێگره‌وه‌مان نییه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هێلى به‌رگرى و هێرشبه‌ر، دوو یارى ڕابردووش ئه‌و گرفته‌مان هه‌یه‌، گوتیشى" هه‌موو كات به‌و كه‌ره‌سته‌ى كه‌ له‌ به‌ر ده‌ستمانه‌ چاره‌سه‌رمان دانایه‌ به‌ تایبه‌ت گرفتى ئێه‌ زیاتر له‌ هێلى به‌رگرى و هێرشبه‌رییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیى، گوتیشى " بۆ یارییه‌كانى داهاتوو كاپتن نزار مه‌حروس پلانى خێرایی هه‌یه‌ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ده‌كات، گوتیشى" به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى گرفتى ئێمه‌ كارتى ڕه‌نگ و ڕه‌نگ و پێكانه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زۆربه‌ى یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌كان له‌ قۆناغی دووه‌م په‌یوه‌ندییان به‌ ئێمه‌ كردوه‌، تا ئێستا له‌ به‌ر هه‌ستیاری شوێنمان له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كان نه‌مان توانیوه‌ تاقیان بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك هێلى یارى كردن به‌ دیلمان نییه‌ بۆنموونه‌ له‌ به‌رگرى چه‌پ و دڵى به‌رگرى و گۆڵكارێكیش ، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین ئه‌نجامه‌كانى تیپه‌كه‌مان باشتر بكه‌ین و سه‌ركه‌وتنیش لاى خواى گه‌وره‌یه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر چه‌ند جارێك ڕاهێنه‌رى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی گۆڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى باشتر بكات، نزار مه‌حروسیش وه‌كو ڕاهێنه‌رى پیشه‌گه‌رى سوری هه‌موو هه‌ولێكى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ بباته‌ قۆناغێكى تر، ئێستاش له‌ ناوه‌ڕاستى ریزبه‌ندى یانه‌كانى خوله‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه‌ پلانى تۆكمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ باشتر بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانیان به‌ دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌یان بێت.
كارزان كانه‌بی

Top