ئامانجی من ئه‌وه‌یه گرنگى زیاتر به بههرهكهى خۆم بده‌م
هه‌میشه هۆشیار یاریزانى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئه‌فرۆدێت
ئامانجی من ئه‌وه‌یه گرنگى زیاتر به بههرهكهى خۆم بده‌م
پارێزگاى سلێمانى یه‌كێك له پارێزگاكانى كوردستانه كه یانه‌كانى ئه‌و شاره گرنگى زۆر به سه‌رجه‌م یارییه وه‌رزشییه‌كان ده‌ده‌ن، له زۆربه‌ى چالاكیه وه‌رزشییه‌كان ساڵانه تیپه جیاوازییه‌كان به‌شدارن، یانه‌ى ئهفرۆدێتى شاركه كه گرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن له سه‌ر ئاستى كچان ، تیپى باله‌ى یانه‌كه خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه كه ساڵانه له هه‌ریه‌ك له خوله‌كانى كوردستان و عێراق به‌شدارن ، ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى باله به‌رده‌وام له كێبڕكێ دابوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كانى كوردستان و عێراق، یه‌كێك له كچه یاریزانهبهتواناكانى یانه‌كه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان هه‌میشه هۆشیار-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2006ى پارێزگاى سلێمانیه و قوتابی قۆناغی ئاماده‌ییه ، ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
-یارى باله له كوردستان له كوردستان به گشتى زۆر په‌ره‌ى پێ نه‌دراوه، ڕاسته خول و پاڵه‌وانێتى هه‌یه به‌ڵام له ئاستى به‌رزدا نییه.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
- تاكو ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م بێت ئه‌وا ئاستى یارى باله زیاتر داده‌به‌زێت.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- بۆ ئه‌وه‌ى یارى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێشه‌وه بچێت، پێویسته زیاتر خول و پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام بدرێت، نه‌ك هه‌ر له سنورى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش، به‌ڵكو له پاڵه‌وانیه‌تیه عه‌ره‌بیه‌كانیش به‌شدارى بكه‌ین، هانده‌ر و پاڵپشتى زیاتر هه‌بێت بۆ یاریزانان و یانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانان ئاستیان دانه‌به‌زێ.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-گرفتى ئه‌م یارییه له‌وه ده‌بینمه‌وه كه‌وا یاریگاى په‌ره‌سه‌ندووی باش و پاڵپشتى ماددی و مه‌عنه‌وی نییه.
*تا ئێستا گرێبه‌ست له یانه‌كانى تر‌ى كوردستان بۆ هاتووه؟
-نه‌خێر هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه.
*ئامانجت چیه له وه‌رزش كردن؟
-من وه‌كو كچه یاریزانێك گرنگى زیاتر به بههرهكهى خۆم بده‌م و به‌ره‌ووپێش بچم و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستین، چونكه خۆمان یاریزان و راهێنه‌رى زۆر سهركهوتوومان هه‌یه، پێویسته په‌ره به یاریزانانى خۆمان بده‌ین ئه‌وان زیاتر ده‌ربكه‌ون.
* چۆن بوو یانه‌ى ئه‌فرۆدێت هه‌ڵبژارد؟
-من له ساڵى 2016وه له ئهفرۆدێـم له‌و یانه‌یه گرنگى به‌تواناكانى خۆم ده‌ده‌م، تا ئێستاش من به‌رده‌وام له ئه‌نجامدانى یارى باله و زۆریش خۆشحاڵم له‌و یانه دڵسۆزه.
*داواكاریت له به‌رپرسانى وه‌رزشیی؟
-داواكارم له به‌رپرسانی وه‌رزشیی كه سه‌ردانى یانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه كه‌موكورتییه‌كان بزانن و هاوكارییان بكه‌ن،ئاورێك له یانه‌كان بده‌نه‌وه پاڵپشتى وه‌رزشیی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزش زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت.
*خه‌ونى تۆ وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-خه‌ونى من وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك ئه‌وه‌یه كه ببم به یاریزانێكى نێوده‌وڵه‌تى.
*هیواو ئاواتت وه‌كو یاریزانێك له یارى باله؟
-هیوادارم هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و منیش یه‌كێك بم له باشترین یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه.
*باشترین یاریزانی باكوری عێراق بووی چ هه‌ستێكت هه‌یه؟
- به‌خۆشحاڵیه‌وه له ساڵى 2021 به باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرام له سه‌ر ئاستى یانه‌كانى باكوری عێراق له ئاستى لاوان.
*به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
-به باشترین یاریزانى جیهانى (Giba) سه‌رسامم.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوباس بۆ مامۆستا سه‌نگه‌ر راهێنه‌رى تیپه‌كه‌مان زۆر ماندوونه‌ناسانه هاوكارمانه، سوپاس بۆ خانه‌واده‌كه‌م كه هاوكارى ته‌واون بۆ وه‌رزش كردنم، ده‌ستخۆشى له‌گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ى له كوردستان بۆ وه‌رزش ئه‌نجامى ده‌دات.ِِ