سەفا ئەمینی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (سەفا ئەمینی)بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .
لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە سپۆنسەری كوردماكس موزیك, سەفا ئەمینی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(خەیاڵی بێتۆیی)بڵاوكردەوە, كە تێكست و مێلۆدییەكەی لەلایەن (ئاراس میرانی)یەوە ئامادەكراوەو (ئاریا ئەحمەدی) كاری ئامادەكردن و موزیكی گۆرانییەكەی كردووە, هەروەها (ئاراس قەهرەمانی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی