لیڤه‌په‌رپوولیش هاته‌ نێو كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانی مباپێ

لیڤه‌په‌رپوولیش هاته‌ نێو كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانی مباپێ

لیڤه‌په‌رپوولیش هاته‌ نێو كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانی مباپێ
هه‌ر چه‌نده‌ شه‌ڕى به‌هێزى راگه‌یاندن هه‌یه‌ له‌ نێوان یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا بۆ به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى پاریس سانجێرمان مباپێ، یانه‌ى پاریس سان جێرمان تاكو ئێستا ده‌ستبه‌رداربوونى به‌ فه‌رمى له‌م یاریزانه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مباپێ بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى بۆ قه‌ڵاى شاهانه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى لیڤه‌رپوولى ئینگلیزی هاتۆته‌ نێو پێشبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ریزى یانه‌كه‌یان، هه‌ر چه‌نده‌ رێكه‌وته‌نه‌كه‌ زۆر ئالۆزه‌ به‌ڵام كلۆپی راهێنه‌رى ئه‌لًَمانى هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى مباپێ بگوازێته‌وه‌ ئینگلته‌را و ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌گه‌رى رۆیشتنى هه‌ریه‌ك له‌ مانى و محه‌مه‌د سه‌لاح و ره‌تكردنه‌وه‌ى نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا ئیداره‌ى یانه‌ سورپۆشه‌كه‌ هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ به‌ فه‌رمى ببه‌نه‌ لیڤه‌رپوول.
كارزان كانه‌بی

Top