سكرتێرى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كۆچى دوایی كرد
سكرتێرى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كۆچى دوایی كرد
سه‌لام حوسێن كه‌سایه‌تى دیارى وه‌رزشیی كوردستان و سكرتێرى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ئه‌م شه‌و به نه‌خۆشى كۆچى دوایی كرد، حاجی سه‌لام ماوه‌یه‌كى زۆره له یه‌كێتى تۆپی پێى كوردستان كار ده‌كات و ڕۆلێكى دیارى له بزاڤی وه‌رزشیی هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و له ماوه‌ى ڕابردوو له فیدراسیۆنى تۆپى پێى كوردستان ئه‌ركی گرنگى پێ سپێدراوه له به‌رێوه‌بردنى خوله‌كانى كوردستان و پلان و به‌رنامه‌ى باشى بۆ یه‌كێتیه‌كه هه‌بووه، جگه له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان پێشووتریش سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك وهه‌ولێر بووه خزمه‌تێكى زۆرى وه‌رزشیی شارى هه‌ولێر و كوردستانیشى كردوه، به داخه‌وه ئه‌م ئێواره‌به بۆ هه‌تا هه‌تایه دڵه گه‌وره‌كه‌ى له لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه لاى په‌روه‌ردگار به ناوى به‌شى وه‌رزشیی گۆڤارى گوڵان و وێب سایتى گوڵان میدیا سه‌ره‌خشى له خانه‌واده و كه‌س و كار و دۆست و ئازیزانیان ده‌كه‌ین، داواكارین له خوای گه‌وره به به‌هه‌شتى شاد بكات.