زانكۆى جیهان ئامانجی گه‌یشتنه به خولى پله یه‌كى كوردستان
زانكۆى جیهان ئامانجی گه‌یشتنه به خولى پله یه‌كى كوردستان
تیپى تۆپى پێى زانكۆى جیهان ئه‌م وه‌رزه به‌شداره له خولى یانه پله دووه‌كانى كوردستان، هه‌رچه‌نده یانه‌كه ته‌مه‌نى كورته له رووی دامه‌زراندنه‌وه، به‌ڵام یانه‌كه به ئیدارى سه‌ركه‌وتوو چاوی له‌وه‌یه هه‌نگاو به هه‌نگاو له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان نزیك ببێته‌وه و ببێته یه‌كێك له یانه دیاره‌كانى كوردستان و شه‌ڕى ئه‌نجامى گه‌وره بكات، له ئێستادا یانه‌كه سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانیانن له خولى پله دووى كوردستان، یانه‌كه‌ش چاوی له‌وه‌یه پلێتێكى گه‌یشتن به خولى پله یه‌كى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌م باره‌شه‌وه زیاد كه‌ریم سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زانكۆ جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه وه‌كو یانه‌ى زانكۆی جیهان ئه‌م وه‌رزه له خولى پله دووه‌كان سێ یاریمان ئه‌نجامداوه خاوه‌نى 7خاڵین له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له كێبركێداین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى شایسته به ده‌ست بهێنین له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان بگه‌ینه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، تا ئێستا له ئاستى تیپه‌كه‌مان ڕازین و یاریزانانی یانه‌كه‌مان به رووحیه‌تێكى به‌رزى وه‌رزشیی یارى ده‌كه‌ن، چاومان له‌گه‌یشتنه به ریزی یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه سوپاسى ئیدارى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین پاڵپشتى ته‌واوى تیپه‌كه‌مانن بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو، ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێك له پلێته‌كانى خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، یانه‌كه‌مان هه‌ر چه‌نده تازه‌یه، به‌ڵام هیواى گه‌وره‌ى هه‌یه له خوله‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی