گۆڵكارى خولى كوردستان" ئامانجی سه‌ره‌كیم خولى عێراقه‌

گۆڵكارى خولى كوردستان

گۆڵكارى خولى كوردستان" ئامانجی سه‌ره‌كیم خولى عێراقه‌
یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌ كۆتایی هات له‌ سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان كێبڕكێ به‌ده‌ست هێنانى گۆڵكارى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌یان ده‌كرد، یانه‌كانیش كێبركێ به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان(داناعوسمان له‌ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، به‌لێن فایه‌ق له‌ سه‌ید سادق، هێمن فه‌ره‌ج له‌ نه‌ورۆز به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ بوونه‌ گۆڵكارى خوله‌كه‌، له‌ باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى گۆڵكارى كوردستان، دانا عوسمان گۆڵكارى خوله‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بۆ هه‌موو هێرشبه‌رێم به‌ده‌ستهێنانى نازناوى گۆڵكارى خول هه‌ستێكى خۆشه‌، منیش توانیم له‌م وه‌رزه‌ ئامانجه‌كه‌م بپێكم، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌وڵى تۆماركردنى گۆڵى زیاترم ده‌دا، به‌ڵام توانیم 10گۆڵ تۆماربكه‌م، له‌ باره‌ى چاره‌نووسى خۆشى وه‌كو یاریزان گوتى"له‌ ئێستادا ته‌نیا پشوو ده‌ده‌م له‌ ماوه‌ى داهاتوو ئامانجى خۆم دیارى ده‌كه‌م، گوتیشى" به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خوڵ عێراقی ئامانجى سه‌ره‌كیمه‌، دوو هۆكار خولى ئه‌مساڵى كوردستان ناخۆش كردبوو یه‌كه‌م زۆرى یانه‌كان و دووه‌میش ئاستى ناوبژیوانان، هیوادارم ساڵى داهاتوو بتوانم ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top