یانه‌ى نه‌ورۆز ئامانجه‌كه‌ى پێكاوه
یانه‌ى نه‌ورۆز ئامانجه‌كه‌ى پێكاوه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به‌شداره له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خوله‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا ئامانجى مانه‌وه بوو له ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراقی، له قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه‌ش ئه‌نجامه‌كانى وه‌كو پێویسته و به‌دڵى هانده‌رانیه‌تى و تا راِده‌یه‌كى زۆریش مانه‌وه‌ى گرێنتى له خوله‌كه به‌ده‌ست هێناوه له باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش پرسیار عه‌بدولره‌زا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" سوپاس بۆ خواى گه‌وره بارودۆخی تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتیى زۆر باشه و یارى بۆ یارى ده‌مانه‌وێ زیاتر به‌هێز بین له ناو گۆڕه‌پانى یارییه‌كان، له‌باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه‌ش گوتى" هیچ گرفتێكمان نییه له یانه‌ى نه‌ورۆز، ده‌مانه‌وێ بۆ ئه‌م یارییانه‌ى ماومانه ئاست و ئه‌نجامى باشتر به ده‌ست بهێنین و بگه‌ینه خانه‌كانى سه‌ره‌وه، خۆشتان ده‌زانن له یارییه‌كانى خولى عێراقی هه‌ر یارییه‌ك بارودۆخێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، ئێمه زیاتر چاومان خستۆته سه‌ر ئه‌و یارییانه‌ى كه له نێو یاریگاى خۆمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، ئامانجى ئێمه بۆ ئه‌مساڵ مانه‌وه بوو له خولى نایاب بۆ یه‌كه‌م ساڵیش توانیومان ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین، وه سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خوله‌كه‌ش بارودۆخێكى تایبه‌ت به سه‌ر یانه‌كه‌مان داهات، به‌ڵام هه‌ر توانیشمان ئامانجه‌كه‌مان بپێكین، بۆ ساڵى داهاتوو پلانى تۆكمه‌تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بارودۆخی یانه‌كه‌مان گونجاو بێت، یانه‌ى نه‌ورۆز له 28یارى رابردوو 32 خاڵى كۆكردۆته‌وه هیواى مانه‌وه‌ى له خوله‌كه به ته‌واوی به‌ده‌ست هێناوه. ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش متماته‌ى ته‌واوی له ستافی راهێنه‌رانى یانه‌كه هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به یارییه‌كانى بدات و وه‌لی كه‌ریمى راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ى كردوه له‌سه‌ره‌تاى خوله‌كه تاكو ئێستا.
كارزان كانه‌بی