هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا ببمه‌ یاریزانێكى ئاست به‌رز

هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا ببمه‌ یاریزانێكى ئاست به‌رز

سارا عه‌بدوللا یاریزانى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر
هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا ببمه‌ یاریزانێكى ئاست به‌رز
یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێرى پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابی فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى دیارى كوردستان و شارى هه‌ولێر چاویان له‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه‌ بوو، كچه‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ش چاوین له‌وه‌یه‌ بوو بتوانن باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن و ببنه‌ مایه‌ى چاوتێبرینی یانه‌كانى ترى عێراقی ، سارا عه‌بدوللا یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌ و له‌دایكبووى ساڵى 2000ی شارى هه‌ولێره‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك كۆمه‌لێك نازناوى له‌ ژیانى وه‌رزشیی به‌ده‌ست هێناوه‌، چاوی له‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوو ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكات و ببێته‌ ئه‌ستێرى دیارى یارى فوتساڵ له‌ عێراق و كوردستان ، جگه‌ له‌ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى چۆمان و گازى شیمال و بیلادی و زه‌ورا یاری كردوه‌ ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بى
* له‌ ئێستادا ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی؟
- ئاسته‌كه‌ى جێگیر نییه‌ هه‌ندێك جار باشه‌و هه‌ندێك جاریش زۆر خراپه‌، پێویستى به‌ گرنگی دانى زیاتره‌.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى به‌رده‌وام چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- بێگومان ئه‌نجام نه‌دانى پاڵه‌وانێتى ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه‌ پێش نه‌كه‌وێت، بۆیه‌ پاڵه‌وانێتى به‌رده‌وامى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه‌ زیاتر پێش بكه‌وێت، هه‌تا خول بكرێته‌وه‌ ئه‌م یارییه‌ سوودی ده‌بێ بۆ یاریزانان..
* پێت باشه‌ چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان؟
- چۆن گرنگى به‌ تواناكانى یاریزانى كوڕان ده‌درێ و پاڵپشتى ده‌كرێن، به‌هه‌مان شێوه‌ش پشتگیری كچان بكه‌ن بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى فوتساڵى كچان و زیاتر هان بدرێن و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێ، ئه‌نجامیشمان زۆر باش ده‌بێ و یاریزانى زیاتریش روو له‌م یارییه‌ ده‌كه‌ن.
* گرفتى فوتساڵى یانه‌ى دووكان له‌ چى ڕه‌نگده‌داته‌وه‌؟
-خراپى بارى دارایى و نه‌بوونى هۆڵى مه‌شقى ئه‌وانه‌ هه‌مووى گرفته‌.
*به‌رنامه‌ت چیه‌ بۆ داهاتووى خۆت؟
-هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا ببمه‌ یاریزانێكى ئاست به‌رز و هه‌وڵیش بده‌م له‌ دوای یاریزانیش ببمه‌ راهێنه‌رێكى به‌ ئه‌زموون و خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م.
* وه‌كو یاریزانێكى لاو چى ده‌لێ بۆ هێنانى یاریزان و راهێنه‌رى بیانى؟
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم راهێنه‌رى بیانی بهێنن و یاریزانان و راهێنه‌رى كوردستان زۆر به‌ توانان.
*هه‌ستت چی بوو كه‌ توانیتان نازناوى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى هه‌ولێر؟
-هه‌تسێكى خۆشم هه‌بوو و یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێریش زۆر هاوكارمان بوون، هیچ كه‌موكورتییه‌كمان نه‌بوو هه‌رچیمان ویست بۆمانیان جێ به‌جێ ده‌كرد.
*داوكارى و پێشنیارت بۆ به‌رپرسانى وه‌رزش له‌ كوردستان؟
-پاڵپشتى یاریزانان بن به‌ تایبه‌تى كچ له‌ رووى وه‌رزشیی، ئه‌گه‌ر هاوكاری ئافره‌تان بكرێ گرنگی زیاتریش به‌تواناكانی خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌نجامى گه‌وره‌تریش به‌ده‌ست ده‌هێنن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو كچه‌ یاریزانێك؟
-ببمه‌ باشترین یاریزانى كوردستان له‌ هێلى به‌رگری و ده‌مه‌وێ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ باشترین یانه‌ یارى بكه‌من و ئه‌نجامى گه‌وره‌م هه‌بێ.
*به‌هیواى ئه‌وه‌ نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ؟
-ئه‌وه‌ خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكى كوردستانه‌ و خه‌ونی منه‌ درێسى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌م بپۆشم.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو یاریزان؟
- خه‌ونى من ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و به‌ شانازییه‌كى گه‌وره‌ یارى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش بكه‌م.
*به‌ كام یاریزانى جیهانى سه‌رسامیت؟
-لیونێل میسى ئه‌رجه‌نتینى.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى به‌ وه‌رزشكاران ده‌كات له‌ كوردستان، ده‌ستان خۆش ئێوه‌ پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى وه‌رزشكارانى كوردستانین.

 

Top