کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر ئەو نەخۆشانەی بەرگرییان لاوازە

کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر ئەو نەخۆشانەی بەرگرییان لاوازە

کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر ئەو نەخۆشانەی بەرگرییان لاوازە

گرووپە نەخۆشە جیهانیەکان داوا لە حکومەتەکان و سەرکردەکانی سیستەمی تەندروستی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی پێویستیەکانی ئەو کەسانەی کە بەرگریان لاوازە و کۆڕۆنا بووەتە مەترسی تەندروستی بەردەوام لەسەریان

نەخۆشانی بەرگری لاواز لەژێر مەترسیەکی زۆری کۆڕۆنادان

پەتای کۆڕۆنا لە هەموو جیهاندا ژیانی بەتەواوی گۆڕی، بەڵام کۆمەڵێک هەیە لە نەخۆشەکان – ئەوانەی کە سیستەمی بەرگریان لاوازە و لەژێر مەترسی زۆری کۆڕۆنادان بە بەراورد لەگەڵ دانیشتوانی تر.

نزیکەی 2٪ ی دانیشتوانی جیهان بە سیستەمی بەرگری لاواز دەناڵێنن و لەژێر مەترسی نەبوونی وەڵامدانەوەیەکی پێویستن لە جەستەیانەوە بۆ ڤاکسینی کۆڕۆنا - زیاتر لە 40٪ ی ئەوانەی کە لە نەخۆشخانەدان دوای کوتان لە کەسانێکن کە بەرگریان لاوازە، لەپاڵ زیادبوونی مەترسی مردنی نەخۆش بە بەراورد لەگەڵ دانیشتوانی گشتی 1,

پەتای کۆڕۆنا کۆتایی پێنەهاتووە بۆ نەخۆشانی بەرگری لاواز
ئەو ستراتیژانەی ئێستا بۆ پشتگیری کردنی خەڵکی لە کۆڕۆنا دانراوە فراوانن بەڵام جەخت لەسەر تێکڕای دانیشتوانە تەندروستەکە دەکەن. لە کاتێکدا ئەم ڕێبازە زۆر سودمەندە و وا لە وڵاتان دەکات کە دەست بکەن بە گەڕانەوە بۆ شێوازە ئاساییەکانی ژیان و کارکردن و فێربوونی ژیان لەگەڵ کۆڕۆنا؛ بەڵام ئەو نەخۆشانەی کە بەرگریان لاوازە پشتگوێخراون.

چونکە ئەم نەخۆشانە وەڵامێکی گونجاوی بەرگریان نییە، ئەوان زیاتر تووشی هەڕەشەی سەختی نەخۆشی دەبنەوە و لەوانەیە تووشی هەوکردنێکی درێژخایەن بن، کە لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی گۆڕاوی نوێ. بۆ ئەوان، هیچ کۆتاییەک بۆ پەتاکە لە ئاسۆدا دیار نییە.

بەردەوامی کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر کوالێتی ژیان بۆ نەخۆشانی بەرگری لاواز

نەخۆشانی بەرگری لاواز لەژێر ئازاری بەردەوامدان و نیگەرانن دەربارەی بەردەوامی مەترسی ئەگەری توشبوون بە کۆڕۆنا. , ,

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە، ئەم کۆمەڵە نەخۆشە لە دۆست و خێزان و کۆمەڵگا دابڕاون. ئەمە منداڵانی تێدایە کە ناتوانن بچنە قوتابخانە یان تێکەڵاوی کۆمەڵگە بن، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەی سۆزدارییان هەیە. لێکۆڵینەوەیەک لەسەر نەخۆشەکانی شێرپەنجەی خوێن دەریخست کە نزیکەی 90٪ ی بەشداربووان وتویانە کە پەتای کۆڕۆنا کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیان هەبووە.

ئەو کەسانەی کە بەرگریان لاوازە و ناکرێت لە ماڵەوە کاربکەن وەک شۆفێرانی گەیاندن و یان ئەوانەی لە ناخۆشخانەکاندا کار دەکەن، ئێستا ڕووبەڕووی زیادبوونی دڵەڕاوکێ دەبنەوە لە شوێنی کارەکانیاندا بەهۆی هەڵگرتن و لابردنی ڕێنمایەکانی خۆپاراستن لە کۆڕۆنا5,6. ڕاپرسییەک لە نەخۆشانی گورچیلەکان، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە 54٪ لە بەشداربووان هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن لە گەڕانەوەیان بۆ شوێنی کارەکانیان و هیچ بژاردەیەکی تریان نیە جگە لە گەڕانەوە بۆ سەر کار. 5 ئەمەش دوای کەمبوونەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕێگریکردن لە زۆربەی وڵاتاندا دێت، زۆرێک لە کەسانی بەرگری لاواز هەست دەکەن کە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ سەر کار، ئەم پشتگوێخستنەش نایەکسانی تەندروستیی بەردەست خراپتر دەکات.

پێوانەی تایبەت بۆ پشتگیری کردنی کۆمەڵگەی سیستەمی بەرگری لاواز

پەتای کۆڕۆنا پەستانی لەسەر سیستەمی تەندروستی لە جیهاندا زۆر زیاد کرد، بەڵام ئەوە پێوانەی زیادە گرنگە بۆ پشتگیری کردنی نەخۆشە بەرگری لاوازەکان کە پێویستە لە پێش هەموو شت ڕەچاوبکڕێن. ئەمە بەهۆی مەترسی زۆری کەوتن لە نەخۆشخانە و ناڵاندن و هەڕەشەکردنی ژیان لە لایەن کۆڕۆناوە لە نێو کۆمەڵگەی نەخۆشە بەرگری لاوازەکان. 3 ئەمە بە تایبەتی بۆ ئێستا گرنگە کە هەموو دانیشتوان دەگەڕێنەوە بۆ شێوازی ئاسایی ژیان و کارکردن.

زۆری ژمارەی نەخۆشە بەرگری لاوازەکان و نایەکسانیە تەندروستییەکان کە ڕووبەڕووی ئەم کۆمەڵگایە بۆتەوە پێویستی بە سیاسەتی تەندروستی و پەیام بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی هەیە بۆ پشتگری کردنی ئەم کۆمەڵە نەخۆشە.

ئەمە بریتییە لە گەیاندنی زانیاری تایبەت لەبارەی پێوانەکانی سەلامەتی کە پێویستە بگیرێنەبەر لەلایەن ئەم کۆمەڵەیەوە، لەوانە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی دەمامک و دەستگەیشتن بە پشکنین بێبەرامبەری کۆڕۆنا و بژاردەی زیاتر بۆ چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پشتگیری و ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن.

خاوەنکارەکان پێویستە بەردەوام بن لە بەرپرسیارێتی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندە بەرگریە لاوازەکان، لەوانە پێوانەی سەلامەتی گونجاو بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەکە. ئەم پێوانانە زۆر گرنگن بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە توانای بەرگریان لاوازە بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی کارەکانیان و بەردەوام بوون لە کارکردن.

ئێستا کاتی کردارە، بۆ خستنەڕووی پێداویستیەکانی کۆمەڵگەی سیستەمی بەرگری لاواز. ئێمە داوا لە حکومەتەکان دەکەین کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پشتگیریکردنی ئەم کۆمەڵە نەخۆشە و مسۆگەرکردنی پێشینە بوونی پێداویستیەکانیان.

Top