ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته میوانى نه‌فت
له خولى نایابى عێراقی
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ده‌بێته میوانى نه‌فت
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له شارى به‌غداد له كاتژمێر 4ى ئێواره هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و نه‌فت رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یاینه‌ى هه‌ولێر ئه‌ركیان قورسه كاتێك ده‌بنه میوانى یانه‌ى نه‌فت، یانه‌ى هه‌ولێر له بارودخێكى مام ناوه‌نده به‌هۆى شكستى هه‌فته‌ى رابردوو له سه‌ر ده‌ستى زاخۆ كه له‌به‌رده‌م هانده‌ران و له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى شكستێى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌م یارییه‌دا قه‌ره‌بووى شكستى هه‌فته‌ى رابردوو بكاته‌وه، هه‌ر چه‌نده چه‌ند یاریزانێكی هه‌ولێر له‌م یارییه ئاماده نابن، به‌ڵام نزار مه‌حروس ده‌یه‌وێت به پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌وه به‌ڕه‌نگاری نه‌فتى خاوه‌ن یاریگا ببێته‌وه، یانه‌ى نه‌فت خاوه‌نى 46خاڵه و 10 خاڵ له پێشه‌وه‌ى هه‌ولێره ده‌یه‌وێت به ئاست و به ئه‌نجام له هه‌ولێر بباته‌وه و زیاتر برینى هه‌ولێر قولتر بكات، هه‌ولێرییه‌كانیش ده‌یانه‌وێ به هه‌ر نرخێك بێت هانده‌رانیان ئاشت بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شكستى هه‌فته‌ى رابردوویان له بیر ببه‌نه‌وه، سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه گرنگى خۆى هه‌یه.
كارزان كانه‌بی