ئه‌م شه‌و هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌

ئه‌م شه‌و هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌

له‌خولى نایابى عێراقی
ئه‌م شه‌و هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌ گه‌ڕى 29ى خوله‌كه‌ له‌ كاتژمێر10ى ئه‌م شه‌و له‌ یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى فره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێش بینی ده‌كرێ رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشی ئاماده‌ى یارییه‌كه‌ ببن، هه‌ولێرییه‌كان ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م یارییه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن دڵى هانده‌رانى ئماده‌ بوو خۆش بكه‌ن، نزار مه‌حروسى راهێنه‌رى هه‌ولێر پلانى تۆكمه‌ى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى گرنگ له‌م یارییه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ سه‌ر یاریگاى خۆیان سوود له‌ خراپی بارودخۆى یانه‌ى زاخۆ وه‌ربگرن كه‌ ماوه‌ى چه‌ند یارییه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌م یارییه‌ زۆربه‌ى یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌ بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر زاخۆ، له‌به‌رامبه‌ریشدا زاخۆییه‌كان به‌ به‌رابه‌رایه‌تى كاپتن فیراسى راهێنه‌رى سوری ده‌یه‌وێت به‌ سه‌ركه‌وتن هانده‌رانى یانه‌كه‌ى ئاشت بكاته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ردوو یانه‌ ده‌یانه‌وێ سێ خاڵى گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، نزار مه‌حروس ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردبووه‌ كه‌ ئه‌م یارییه‌ بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگی خۆى هه‌یه‌ چونكه‌ ژماره‌ى خاڵه‌كانیان له‌ یه‌كترى نزیكه‌، هه‌ولێر خاوه‌نى 36 خاڵه‌ و زاخۆ 37 خاڵ سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌.

Top