یانەی قەڵا بووە پاڵەوانی خولی ڕەمەزانی پیرۆز

یانەی قەڵا بووە پاڵەوانی خولی ڕەمەزانی پیرۆز

یانەی قەڵا بووە پاڵەوانی خولی ڕەمەزانی پیرۆز

شیڤان شێرزاد
یانەی وەرزشی ئاسۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی تۆپی باسکەی هەولێر، خولێکی وەرزشیان ڕێکخست و سەرجەم یارییەکانیش لە یاریگای ئاسۆ بە سپۆنسەری کارگەی ئاوی ژیان بەڕێوەچوون و لە یاری کۆتاییشدا یانەی قەڵا بە ئەنجامێکی گەورە بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە و توانی جامەکە بەرز بکاتەوە و دەستکەوتێکی نوێ لە مێژووی پاڵەوانێتیەکانی دا تۆمار بکات.
یانەی قەڵا لەم خولەی ڕەمەزاندا چەندین یاری لەسەر یەکی لە یانەکانی عومالی نەینەوا و نەوتی باکور و چەند یانەیەکی دیکە بردەوە و بەهۆی ئاستی بەرزی یاریزانەکانیشەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولەکە و لە دوا یاریشدا توانی بە ئەنجامی ٦٧ بەرامبەر بە ٥٨ گۆڵ یارییەکە لە نەوتی باکور بباتەوە و مێژووێکی نوێ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات و ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە و خولی ڕەمەزانی پیرۆز.
(عەبدولخالق عەبدولکەریم) ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری هونەری یانەی قەڵا لەمبارەیەوە گوتی: بەدەستهێنانی ئەم جامە و بەشداربوون لەم خولەدا مایەی خۆشحاڵیە، کە یانەکەمان توانی بە ئاستێکی بەرزەوە ببین بە پاڵەوان، بۆیە دەستخۆشی گەرم لە یانەی وەرزشی ئاسۆ و یەکێتی تۆپی باسکەی هەولێر دەکەم، کە توانیان بەوپەڕی جوانیەوە خولەکە بەڕێوەببەن و کەشێکی وەرزشی لەبار بۆ وەرزشوانەکان ڕێکبخەن و ببن بە هاندانێکی باش بۆ یاریزانەکانمان تا بتوانن لە خولەکانی داهاتوودا زیاتر برەو بە تواناکانیان بدەن.

Top