یانه‌ى هه‌لۆ جارێكى تر هه‌ڵده‌ستێته‌وه
یانه‌ى هه‌لۆ جارێكى تر هه‌ڵده‌ستێته‌وه
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆى ده‌ڤه‌ری بارزان نه‌یتوانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ته‌واو بكات، ئه‌ویش به‌هۆكارى نه‌بوونى پاڵپشتى دارایى بۆ یانه‌كه‌ى و كۆبوونه‌وه‌ى قه‌رز له سه‌ر ئیداره‌ى یانه‌كه، بۆیه به‌شداریان له خولى پله نایابى كوردستان هه‌ڵپه‌سارد، و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان له خولى نایابى كوردستان ڕه‌شكرایه‌وه و تیپه‌كه‌ش دابه‌زی بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كان، له باره‌ى چاره‌نووسى ئێستاى تیپه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه وه‌كو ئیداره به‌رده‌وامین له كارى خۆمان و تیپه‌كه‌شمان هه‌ر به‌رده‌وامه و نزیكه‌ى 14 یاریزانى تیپه‌كه‌مان له یانه‌كه ماون، ته‌نیا 5 یاریزانمان ریزى یانه‌كه‌یان جێهیشتوه، سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه به مووچه‌ى مانگانه‌یه لاى ئێمه‌ن و راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش به‌رده‌وامه له ئه‌ركه‌كه‌ى، له باره‌ى قه‌رزى یانه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د گوتیشى" بڕێك له قه‌رزه‌كانمان داوه‌ته‌وه هه‌ندێكیشمان له‌سه‌ر ماوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و قه‌رزانه‌ش بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ى خۆمان، ده‌مانه‌وێ بۆ ساڵی تازه له وه‌رزی نوێ خوله‌كانى كوردستان تیپێكى باش دروست بكه‌ین و بتوانین ئاست و ئه‌نجامه‌كانمان به دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌مان ببێت، ئێستا باشه به‌شێك له گرفته‌كانمان كۆتایی هاتووه، به‌ڵام پێویستیمان به خۆ رێكخستنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره بگه‌رێنه‌وه نێو كێبڕكێیه‌كان.
كارزان كانه‌بی