ناوبژیوانێك وازى له كارى ناوبژیوانى هێنا
ناوبژیوانێك وازى له كارى ناوبژیوانى هێنا
ساسان عومه‌رى ناوبژیوانى پله یه‌كى عێراق و كوردستان دواى 16 ساڵ به‌رده‌وام له كارى ناوبژیوانى له خوله‌كانى كوردستان و عێراق كه یه‌كێك له ناوبژیوانه به‌تواناكانى كوردستان بووه، به‌ڵام دواى ئه‌م ماوه‌یه زۆره وازهێنانى یه‌كجارى له كارى ناوبژیوانى راگه‌یاندو بڕیاریداوه جارێكى تر نه‌گه‌رێـته‌وه سه‌ر كارى ناوبژیوانى له باره‌ى هۆكارى وازهێنانیشى ساسان عومه‌ر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هه‌ندێك هۆكارى تایبه‌تى ژیانى خۆم بوو، به باشم زانى له‌م ئاسته‌دا وازهێنانى له ژیانى ناوبژیوانى رابگه‌ینم، وه ببمه هۆكارێك بۆ ئه‌و ناوبژیوانه لاوانه‌ى كه ئێستا هاتونه‌ته مه‌یدان و رێگه بۆ ئه‌وانیش خۆش بكه‌ین، له بوارى ئیدارى یان سه‌رپه‌رشتیارى بێ ،ئه‌گه‌ر شوێنمان بێته‌وه له وه‌رزشیی كوردستان بتوانین خزمه‌تێك بكه‌ین،وه‌رزشیی كوردستان پێویستى به‌وه‌یه جیلێكى تر گه‌نج بێته پێشه‌وه ئه‌زموونی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تمان پێ بده‌ن ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌مان یان شاره‌زاییه‌ى بتوانین بگوازینه‌وه بۆ ناوبژیوانه لاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له شاره‌كانى كوردستان كۆمه‌لێك ناوبژیوانى گه‌نج ئاستیان به‌رز بكه‌ینه‌وه له سه‌ر ئاستى عێراق و پشكی شێریش به‌ر ئێمه‌ش بكه‌وێ، گوتیشى" هیچ فشارێكم له سه‌ر نه‌بووه به ئاره‌زووی خۆم وازم هێناوه.
كارزان كانه‌بی