زیانەكانی ئاستی بەرزی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا
بەرزبوونەوەی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان Triglycerides لە خوێندا، ئەگەری تووشبوون بە گرفتی مەترسیدار زیاد دەكات، وەك:
1- رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە شێوەی نۆرەی دڵ، جەڵتەی مێشك، پەككەوتنی دڵ، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ.
2- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
3- زیادبوونی رێژەی چەوریی جگەر( زیاتر لە 5.5%).
4- هەوكردنی تیژی پەنكریاس، كە حاڵەتێكی مەترسیدارە و لەوانەیە ببێتە ئەگەری پەككەوتنی گورچیلە.
بەرزبوونەوەی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لەوانەیە كە نیشانەیەك بێت بۆ ئەم حاڵەت و نەخۆشییانە: قەڵەوی، نەخۆشیی شەكرە، ئایدز، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشیی گورچیلە، هەناسەتەنگیی لەكاتی نووستندا Sleep apnea، فرەكیسیی هێلكەدان PCOS، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Menopause. بەگشتی پێویستە كە ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا لە 150 ملگم/ دێسلیتر كەمتر بێت.