هه‌ولێری خاوه‌ن سێ نازناو دابه‌زى بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كان
هه‌ولێری خاوه‌ن سێ نازناو دابه‌زى بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر دواى ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر یه‌ك به‌شداربووینه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و چه‌ند جارێكیش نازناوه‌كه‌یان بۆ خۆیان برۆدته‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ته‌واو جیاواز بوو بۆ یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر و ئیداره‌ى تازه‌ى یانه‌كه‌ش كه ئه‌ویش دابه‌زینى یانه‌كه‌یان بوو بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوویی تۆپى پێى كوردستان هه‌ولێر له خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان یارى بكات، هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى هه‌ولێر بۆ تیپى خولى كوردستان سێ راهێنه‌رى گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه فریاده‌رسى یانه‌كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له راهێنه‌ران(شوان ئه‌نوه‌ر، یونس سلێمان، بژار ئه‌كره‌م) بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه ببه‌نه قۆناغێكى تازه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌بووه فریاده‌رس بۆ یانه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان سه‌رئه‌نجام یانه‌كه به ناچاری گه‌یشتنه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، ده‌بێ ساڵى داهاتوو یانه‌ى هه‌ولێر له رێگه‌ى پله یه‌كه‌كانه‌وه هه‌نگاوى نایاب بوون بهاوێن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر یانه‌ى هه‌ولێر بێته‌وه نێو ریزی یانه گه‌وره‌كانى كوردستان. ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى هه‌ولێر ته‌واو جیاواز بوو له پشت به‌ستن به چه‌ندین یاریزانى لاو بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى تۆكمه و پڕ له یاریزانى لاو دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه تیپكه‌ى برده ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له خه‌ونى دروست كردنى تیپێكى به‌هێزه‌وه یانه‌كه نه‌یتوانى خۆى له ئه‌نجامه خراپه‌كانى له‌م وه‌رزه رزگار بكات و چاره‌نوسى یانه‌كه‌ش له دواى 17 وه‌رز یارى كردن له خولى نایاب و به‌ده‌ستهێنانى سێی نازناوى خولى نایابى كوردستان گه‌یشتن بوو بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، كه ئه‌وه‌ش دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى ڕه‌نجاندوه و تیپه‌كه‌یان به‌م جۆره ده‌بینن، بۆیه وه‌رزی داهاتوو یانه‌ى هه‌ولێر ده‌بێت تیپێكى تۆكمه و دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر بگه‌رێته‌وه ریزى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی