ئێد شیران داهاتی نوێترین بەرهەمی بە ئۆكرانیا دەبەخشێت

ئێد شیران داهاتی نوێترین بەرهەمی بە ئۆكرانیا دەبەخشێت

ئەستێرەی دیاری بەریتانی (ئێد شیران) نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (2step)بڵاوكردەوە كە ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە لە (كێیف)ی پایتەختی ئۆكرانیا تۆماركردووە .

بەپێی ڕاپۆرتێكی cnn هاتووە كە داهاتی ئەم گۆرانییە لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە ئەو ڕێكخراو و دامەزراوە خێرخوازییانە دەبەخشێت وا هاوكار و پاڵپشتی ئاوارەو پەنابەرە ئۆكرانییەكانن,هەروەها لەم كارە هونەرییە گۆرانیبێژ و ڕاپەر (lil baby) بەشدارە .

شایەنی باسە, لە ئاداری ئەمساڵ ئێد شیران كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز كرد كە داهاتی كۆنسێرتەكەی بەخشییە پەنابەرە ئۆكرانییەكان, هەروەها ساڵی پار ئەم ئەستێرە جیهانییە لەبارەی وازهێنانی لە كاری هونەری ڕایگەیاند كە دوا كارەكانی لە ساڵی 2022 پێشكەش دەكات و چیتر بەردەوام نابێت, هۆكاری وازهێنانیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو دەیەوێت كاتێكی زیاتر بە هاوژین و منداڵەكەی ببەخشێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top